-
قۆڵبەست کرانی پێنج تیرۆریستی داعش لە سلێمانیی ھەرێمی کوردستان
ئاب 05, 2022 05:13وتەبێژی سەرکردایەتیی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق باسی قۆڵبەست کرانی ٥ تیرۆریستی تەکفیریی داعشیی کرد لە پارێزگای سلێمانی.
-
فازڵ میرانی : ههڵوهشاندنهوهی پهرلهمانی عیراق ئاسان نییە
ئاب 04, 2022 09:44سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بارەی داخوازییەکەی سەدرەوە رایگەیاند: ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ئاسان نییە.
-
ئەندام پەرلەمانێک سکاڵا لە حکومەتی ھەرێم دەکات
ئاب 03, 2022 16:17ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە ڕەچاو نەکرانی مافی فەرمانبەرانی لە لایەن حکومەتەوە ڕایگەیاندووە: ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوە مانگانە زیانی گەورە بە نزیکەی 700 هەزار فەرمانبەر و مامۆستا دەگەیەنێت.
-
بافڵ تاڵەبانی: ئەرکی هەموومانە بە رۆحێکی بەرپرسیارانەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخە بکەین
ئاب 03, 2022 05:06بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند: پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکانی ئاسایی کردنەوەی دۆخی عیراق دەکەین و ئەرکی هەموومانە بە رۆحێکی بەرپرسیارانەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخە بکەین.
-
نێچرڤان بارزانی: عێراق پێویستى بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن و بەرپرسیارێتیى هاوبەشە بۆ رزگارکردنى
ئاب 02, 2022 19:00سەرۆکى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، عێراق پێویستى بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن و بەرپرسیارێتیى هاوبەشە بۆ رزگارکردنى.
-
دەستەی دەسپاکیی هەرێمی کوردستان : داتاکانی ئێمە قەبارەی ڕاستەقینەی گەندەڵی نین
ئاب 02, 2022 13:24دەستەی دەسپاکیی هەرێمی کوردستان ، ئاماری کەیسەکانی گەندەڵیی خستەڕوو و سەرۆکەکەی دەڵێت، گەندەڵی هەڕەشەیەکی گەورەیە لەسەر هەرێمی کوردستان و داوای لە ئەنجومەنی دادوەری کرد “ترسناکیی کەیسەکانی گەندەڵی” بە هەند وەربگرن.
-
شاسوار عەبدولواحید: شەممەی داهاتو خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە هەرێم ئەنجامدەدەین
ئاب 01, 2022 06:57شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، دەسەڵاتی کوردی بێباکانە درێژە بە چەوساندنەوەی هاوڵاتیان هەرێم دەدات بەبێ بوونی هیچ چاودێرییەک، قەیرانەکان بە جۆرێک زۆرن کە ناژمێردرێن، هەر بۆیە بێدەنگ دانانیشن و شەممەی داهاتو، 6ی ئابی 2022، خۆپیشاندانی سەرتاسەری لەهەرێمی کوردستان ئەنجامدەدەن.
-
بەهۆی لافاوەوە لە ئەمریکا 25 کەس گیانیان لەدەستدا
تهمووز 31, 2022 14:15لافاو لە ویلایەتی کنتاکیی ئەمریکا بووە هۆی گیانلەدەستدانی 25 کەس پێشبینیدەکرێت ژمارەکە لەوەش زیاتربێت دوای کۆتاییهاتنی گەڕان بەدوای بێسەروشوێنبووان.
-
پێشنیاری نێچیرڤان بارزانی بۆ وتووێژی لایەنە عێراقیەکان لە ھەولێر
تهمووز 31, 2022 14:14سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوا لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەکات دان بەخۆیاندا بگرن، بانگێشتیشیان دەکات لە هەولێر دهست به گفتوگۆیهکى کراوهى کۆکهرهوه بکهن.
-
ڕووفاتی 100 ئەنفالکراوی بارزانی گەڕێنرانەوە هەرێمی کوردستان
تهمووز 31, 2022 03:13رۆژی شەممە رووفاتی 100 هاونیشتمانیی ئەنفالکراوی دەڤەری بارزان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەڕێندرانەوە و لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ڕێواس فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێنین پلاسخارت، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و بەشێکی دیکە لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و عێراق پێشوازییان لێکرا.