-
پێدانی قەرزی کۆمپانیا ئێرانیەکان لە هەرێمی کوردستان لە داهاتوویەکی نزیکدا
ئادار 18, 2019 01:39لە چاوپێکەوتنی سەرکونسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر لە گەڵ وەزیری دارایی هەرێم ، لەسەر چۆنیەتی پێدانی بەشێکی دیکەی قەرزی کومپانیا ئێرانیەکان رێککەوتن کرا .
-
پەیامی ئەردوغان بە بۆنەی ساڵڕۆژی کیمیابارانی هەڵەبجە
ئادار 17, 2019 10:57سەرۆک کۆماری تورکیا بە بڵاو کردنەوەی پەیامێکی تویتەری، ڕێزی گرت لە ساڵڕۆژی کیمیابارانی هەڵەبجە.
-
ڕێورەسمی ساڵوەگەڕی کیمیابارانی هەڵەبجە
ئادار 16, 2019 14:14ڕێوڕەسمی سی و یەکەمین ساڵوەگەڕی کیمیابارانی هەڵەبجە بەئامادەبوونی بەرپرسان و کەسایەتیەکانی ئەو شارەو هەروەها قوربانیانی ئەو بۆردومانە، بەڕێوە چوو.
-
پارێزگاری هەڵەبجە: ئێران لەبێ دەنگە لێکردنی جیهانی، پێشی گرت بە بەرفرەتربوونی کارەساتی هەڵەبجە
ئادار 16, 2019 13:09"ئازاد تۆفیق" پارێزگاری هەڵەبجە لە دیمانە لەگەڵ کوردپرێس وتی: "ئەگەر ساڵی١٩٨٨ کۆماری ئیسلامیی ئێران نەبوایە ژماری شەهیدانمان لە کیمیابارانی هەڵەبجەدا زۆر زیاتر دەبوو لە پێنج هەزار کەس و کارساتە قەوماوەکەو ئاوارەیی خەڵک زۆر بەرفراوانتر دەبوو."
-
کۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە: بەرکەوتوانی کیمیابارانی هەڵەبجە لە دۆخێکی ناجێگیردان
ئادار 16, 2019 12:47سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە رایگەیاند، تا ئێستا وەک پێویست کار بۆ بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی هەڵەبجە نەکراوە و بەهۆیەوە بەرکەوتوانی کیمیاباران لە دۆخێکی ناجێگیردان.
-
پێداگریی نێچیروان بارزانی لەسەر رۆڵی گرنگی ئێران لە ناوچەکەدا
ئادار 16, 2019 12:31سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق رۆڵی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە ناوچەکەدا بە گرنگ نرخاند .
-
قوباد تاڵه‌بانی: به حوکمڕانی باش ده‌توانین هه‌ڵه‌بجه بکه‌ینه نمونه
ئادار 16, 2019 10:27جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند که له 31 ساڵه‌ی یادی کیمیاباراندا هه‌وڵ و کۆششمان بۆ کردنه‌وه‌ی زیاتری شاره‌که‌یه له‌رێگه‌ی به‌فه‌رمیکردنی خاڵه سنورییه‌کانی و به‌ستنه‌وه‌شی به‌گه‌رمیانه‌وه، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا که به حوکمڕانی باش ده‌توانن هه‌ڵه‌بجه بکه‌نه نمونه.
-
حکومه‌تی هه‌رێم ئیدانه‌ی هێرشه‌که‌ی نیوزله‌ندا ده‌کات
ئادار 16, 2019 05:00حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه ده‌کات که کرایه‌سه‌ر دوو مزگه‌وت له نیوزله‌ندا و داواش ده‌کات ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه به سزای خۆیان بگه‌ن.
-
چاوخشاندنێك بەسەر كارەساتێكی دڵتەزێن (بە بۆنەی 25ی ڕەشەممە و ساڵەهاتی كیمیابارانەكەی هەڵەبجە)
ئادار 15, 2019 18:58یەكێك لە ناخۆشترین و دڵتەزێنترین كارەساتەكانی سەردەمی شەڕی داسەپاوی ڕژێمی بەعس بە سەر ئێران، كارەساتی كیمیابارانەكەی هەڵەبجە كە بەو هۆیەوە هەزاران كەس لە هاووڵاتیانی كوردی عێراق بوونە قوربانی سیاسەتەكانی ڕژێمی بەعسی عێراق و جینۆسایدێكی مێژوویی لێ كەوتەوە.
-
نێچیرڤان بارزانی: لە دوای کۆچی دوایی مام جەلال دۆخی یەکێتی ئاڵۆز بووە
ئادار 15, 2019 09:02نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستانی ئیراق رایگه‌یاند، لە دوای کۆچی دوایی مام جەلال دۆخی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاڵۆز بووە و یەکێتی لە ناوخۆیدا خەریکی دابەش کردنی پۆستەکانە.