-
وتووێژی تەلەفوونی وەزیری دەرەوەی تورکیا و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان
کانونی دوھەم 27, 2019 05:34وەزیری دەرەوەی تورکیا و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق سەبارەت بە جم و جۆڵە دنەدەرانەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) لە ڕێگای تەلەفوونیەوە وتووێژیان کرد.
-
دوابەدوای شەڕ و پێکدادان لەگەڵ خەڵکی مەدەنیی ناوچە؛ زۆر بوونی ژماری هێزی سەربازیی تورکیا لە ناوچەی شیلادزێی هەرێمی کوردستان
کانونی دوھەم 27, 2019 06:40بەرپرسی لقی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ناوچەی شیلادزێ سەر بە پارێزگای دهۆک، ڕایگەیاند کە دوابەدوای شەڕ و پێکدادان لە نێوان دانیشتوانی شیلادزێ و هێزە سەربازییەکانی تورکیای سەقامگیر لەو ناوچەیە، ژماری هێزە سەربازییەکانی تورکیا لە شیلادزێ یەکجار زیاتر بووە.
-
خەڵکی شیلادزێ دەستیان بەسەر بارەگایەکی سوپای تورکیادا گرت
کانونی دوھەم 26, 2019 14:07پاشنیوهڕۆی ئهمڕۆ شهممه 26ی کانونی دووهمی 2019 بهشێک له دانیشتوانی ناحیهی شیلادزێ لهدژی بۆردومانهکانی سوپای تورکیا دهستیان به خۆپیشاندان کرد و دواتر چونە سەر بارەگای سوپای تورکیا لە ناحیەکە و دەستیان بەسەرداگرت، بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانیشەوە چەند که س برینداربوون، چەند سەربازێکیش خۆیان رادەستی هاوڵاتیان کرد و ئەوانیش رادەستی هێزە ئەمنییەکانیان کردن.
-
نوێنەری هەمیشەیی هەرێمی کوردستان لەئێران: گۆڕینەوەی زیندانییەکان لەنێوان ئێران و هەرێم ، جێبەجێ دەکرێت
کانونی دوھەم 26, 2019 13:35نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئێران ڕایگەیاند دوابەدوای سەفەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان، ڕێککەوتنی نێوان ئێران و هەرێم لەمەڕ گۆڕینەوەی زیندانیان جێبەجێ دەکرێت .
-
وتەبێژی ڕەسمی یەکێتی: ڕێککەوتنێک لەسەر پێکهاتنی نوێ-دەوڵەتی هەرێم لە ئارادا نییە
کانونی دوھەم 26, 2019 13:09وتەبێژی ڕەسمیی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاند کە بەشداری ڕاستەقینە لە دەوڵەتی نوێی هەرێمی کوردستان، تەنیا لەسەر کاغەز دا نووسراوە و تائێستا هیچ ڕێککەوتنێک لەسەر پێکهاتنی دەوڵەتی نوێی هەرێم لەنێوان پارتەکان، نەکراە.
-
کۆبوونەوەی سێ لایەنەی پارت وحێزبەکانی هەرێمی کوردستان لە مەڕ دامەزرانی دەوڵەتی نوێی هەرێم
کانونی دوھەم 25, 2019 12:30ئەندامی شاندی وتووێژکاری بزوتنەوەی گۆڕان باسی بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەیەکی سێ لایەنەی کرد لە نێوان ئەم بزوتنەوەیە لەگەڵ یەکیەتی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دێموکراتی کوردستان بۆ گفتوگۆ لە مەڕ دامەزرانی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان لە حەوتەی داهاتوو.
-
پەرەسەندنی ژماری کوژراوانی بومبارانی ڕۆژی ڕابردووی هەرێمی کوردستان لە لایەن تورکیاوە
کانونی دوھەم 24, 2019 13:55ژماری کەسانی سیڤیلی کوژراو لە ئاکامی بومبارانی ناوچەگەلێک لە هەرێمی کوردستان لە لایەن تورکیاوە گەییشتە چوارکەس.
-
گیان لە دەست دانی دوو شارومەندی ھەرێمی کوردستان لە بوردومانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیادا
کانونی دوھەم 24, 2019 12:12دوابەدوای شاڵاوی ئاسمانیی فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەی ئامێدی لە پارێزگای دھۆکی ھەرێمی کوردستان، دوو شارومەندی سڤیل گیانیان لە دەست داو دوو کەسی دیکەش بریندار بوونە.
-
جەختی تورکیا لە سەر ھەڵوەشاندنەوەی قەدەغەی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ سلێمانی
کانونی دوھەم 24, 2019 05:40وەزیری گواستنەوەی تورکیا ڕایگەیاند: قەدەغەی گەشتە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سلێمانی ٢٥ی ژانویە ھەڵدەوەشێتەوە.
-
ڕەخنەگرتنی بنکەی چاوەدێری هەرێم لە ڕوون نەبوونی چالاکییەکانی نەوتی هەولێر
کانونی دوھەم 23, 2019 16:17سەرۆکی بنکەی چاوەدێری ئابووری هەرێمی کوردستان وێڕای ڕەخنە گرتن لە ڕوون نەبوونی چالاکییەکانی نەوتی هەرێم و بەتایبەت نادیار بوونی وردەکاری داهاتی نەوتی ، بەرژەوەندی تاکەکەسی کاربەدەستانی هەرێمی بە هۆی سەرەکی جێبەجێ نەکرانی چاکسازییەکان لە هەرێم زانی.