-
پێداگری بارزانی و مەکرۆن لەسەر بەشداریی هەموو ئێراقییەکان لە پێکهێنانی دەوڵەتی نوێی ئەم وڵاتە
تشرینی یه‌که‌م 21, 2018 10:17سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە وتووێژێکی تەلەفونی دا لەسەر پێویستی بەشداریکردنی ڕاستەقینەی هەموو لایەن و تاقمەکانی ئێراقی و بە تایبەت کوردەکان، پیداگریان كرد.
-
پەرلەمانی کوردستان لەبارەی قاچاخی نەوت لە هەرێمەوە وشدار دەدات
تشرینی یه‌که‌م 21, 2018 07:32سه‌رۆکی لیژنه‌ی وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌کان لە پەرلەمانی کوردستان چه‌ند حاڵه‌تێکی دزی کردن له نه‌وتی هه‌رێمی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، "چه‌ندین حاڵه‌تی مه‌ترسیداری دیکه هه‌یه سه‌باره‌ت به یاری کردن به سه‌روه‌ت و سامانی هه‌رێم له‌بواری نه‌وتدا و لە چەند کێڵگەیەکی نەوتیی هەرێمی کوردستان ژمارێک بە هاوکاریی چەن بەرپرسێکی هەرێم نەوت قاچاخ دەکەن".
-
سەرکەوتنی پارتی لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمای هەرێمی کوردستان
تشرینی یه‌که‌م 21, 2018 05:46ئەنجامی فەرمی و یەکجاری هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان پیشان دەدات کە پارتی دیموکرات بە مەودایەکی زۆر سەرکەوتوویی ئەو هەڵبژاردنانە بووە لە کاتێکدا کە یەکێتیی نیشتمانی و بزووتنەوەی گۆڕانیش پلەی دووەم و سێهەمیان بە دەست هێناوە.
-
یەکێتی نیشتمانی، پاڵپشتی بەتەواوەتی خۆی لە حکومەتی نوێی ئێراق بەئاگاداریی عادڵ عەبدولمەهدی ڕاگەیاند
تشرینی یه‌که‌م 20, 2018 13:12یەک لە ئەندامانی دەستەی سەرۆکایەتی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی ئێراق پێی داگرت، پشتیوانی دەکا لە کابینەی پێشنیارکراوی سەرۆک وەزیرانی نوێی ئێراق و ئازادی تەواو دراوە بەناوبراو لەمەڕ هەڵبژاردنی وەزیرانی کابینەکەی.
-
زیادکرانی ژماری چەکدارانی تورک لە خاکی هەرێمی کوردستانی ئێراق
تشرینی یه‌که‌م 20, 2018 12:57یەک لە فەرماندەرانی پەکەکە ڕایگەیاند کە ژماری چەکدارانی تورک لە ناوچەی "سیدەکان"ی هەرێمی کوردستان زیادی کردووەو بەڕێوەبەری ئەو ناوچەش پێی داگرت کە ئەگەری تێکهەڵچوونی قورس لەنێوان سەربازانی تورک لەگەڵ هێزەکانی پەکەکەدا هەیە.
-
پێشنیاری پارتی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک
تشرینی یه‌که‌م 18, 2018 05:07پارتی دیموکراتی کوردستان پێشنیازێک لە بارەی پۆستی پارێزگاری کەرکووک دەداتە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەوەی پارێزگار نە لەپارتی و نە لەیەکێتی بێت، بەڵکو هەردوولا لەسەر کەسێکی بێلایەن رێکبکەون.
-
بە بانگەشەی ساختەکاری، پارتە ناڕەزاکانی ھەڵبژاردنی خۆجێیی کوردستانی عێراق سکاڵایان بردە دادگە
تشرینی یه‌که‌م 17, 2018 07:27نوێنەرانی سێ پارتی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانی عێراق بە ئامادە بوونی لە دادگەی ھەولێردا لە بارەی ساختەکاری لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەم ناوچەیە سکاڵایان دەربڕی.
-
دۆزرانەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵی نوێی کوردانی ئێزدی لە ستانی نەینەوا
تشرینی یه‌که‌م 16, 2018 14:36گۆڕێکی نوێی بەکۆمەڵی داگری تەرمی هەژدە کوردی ئێزدی قوربانی تاوانکارییەکانی داعش بۆ وێنە ئێزدییانی ئاوایی کۆجۆ، لەپارێزگای نەینەوا دۆزرایەوە.
-
تا 7 ڕۆژی دیکه ئه‌نجامی کۆتایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان ڕاده‌گه‌یەندرێت
تشرینی یه‌که‌م 16, 2018 09:41وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی کۆمسیاران له کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له هه‌رێمی کوردستان گوتی: له ماوه‌ی 5 بۆ 7 ڕۆژی داهاتوودا ئه‌نجامه کۆتایییه‌کانی هه‌ڵبژاردن ئاشکرا ده‌که‌ن.
-
گۆڕانکاریی بنەرەتیی دەکرێ لە بزووتنەوەی گۆڕاندا
تشرینی یه‌که‌م 15, 2018 17:23نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستانی ئێراق رایگەیاند کە ئەو بزووتنەوە بەمەبەستی هێنانەدی گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە دوو مانگی داهاتوودا بەهەموو ئۆرگان و دەم و دەزگەکانی پارتەکەدا دەچێتەوەو هەڵبژاردنی ناوخۆیی بەڕێوە دەبات.