-
فراکسیۆنەکانی گۆڕانو کۆمەڵ، لەگەڵ فراکسیۆنی جوڵانەوەی نەوەی نوێلەبەغدا لیژنەیەک پێکدەهێنن
تشرینی یهکهم 09, 2018 11:21فراکسیۆنەکانی گۆڕانو کۆمەڵ، ئەمڕۆ سێ شەممە بەهاوبەشی لەگەڵ فراکسیۆنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەبەغداو لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لیژنەیەکی هاوبەشیان پێکهێنا.
-
بە بەشداری ۱۷ وڵات سبەی چوارشەممە پێشانگای کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
تشرینی یهکهم 09, 2018 14:03بڕیارە سبەی چوار شەممە ڕێکەوتی ٢٠١٨/١٠/١٠ سیانزەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر بۆ کتێب بەبەشداری ۱۷ وڵات بکرێتەوە.
-
نازم دەباغ: بارزانی هاوکاریی بەرهەم دەکات
تشرینی یهکهم 09, 2018 10:23نوێنەری هەرێمی کوردستانی ئێراق لە تاران، نەیارەتییەکانی مەسعوود بارزانی ڕێبەری پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق لە گەڵ بە سەرۆک کۆمار بوونی بەرهەم ساڵحی بە بگرە و بەردەیەکی زۆر باو و ئاسایی لە جیهانی سیاسەت زانی و وتی کە ئەم دوو کەسایەتییە بێ گومان پێکەوە هاوکاری دەکەن.
-
سێبەری سەرۆک کۆماریی بەرهەم ساڵح لەسەر چاوپێکەوتنەکانی مەک گورک لە هەرێمی کوردستانی ئێران
تشرینی یهکهم 08, 2018 12:51پاش قووڵبوونەوەی ناکۆکیی نێوان دوو پارتی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستان لەسەر پرسی سەرۆک کۆماریی ئێراق، نێردراوی تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا خولێکی نوێی وتووێژ لەگەڵ ئەوانی دەس پێ کردووە.
-
داخرانی فێرگەی ئەمریکی لە هەولێر
تشرینی یهکهم 08, 2018 05:10وەزاڕەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بڕیاری دا فێرگەی ئەمریکی لە هەولێر دابخات .
-
هیچ پارتێک لە هەرێمی کوردستان بە تەنیایی ناتوانێ دەوڵەت پێک بێنێت
تشرینی یهکهم 07, 2018 14:53ئەندامی ئەنجومەنی ڕێبەرایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند کە هیچ پارتێک لە هەرێمی کوردستان بە تەنیایی ناتوانێ دەوڵەت پێک بێنێت و وەها کارێک دەبێتە هوی شکستی سیاسی و ئاسایشی لە هەرێم .
-
یەکێتی نیشتمانی خوازیاری دانوستانی نێوان پارتەکان بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان بوو
تشرینی یهکهم 07, 2018 06:49لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکرادیەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، ئەو حیزبە داوای دانووستاندن لە نێوان حیزبە سیاسییەکانی هەرێمی کرد بە مەبەستی چارەسەر کردنی کێشەکان و دامەزراندنی پاوەجێی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و هەروەها لەو کۆبوونەوەیەدا جەختیش کرا لە سەر پێویستیی بەشداری راستینە لە دەوڵەتی نوێی هەرێم.
-
زیاتر لە هەزار ژنی ئێزدی هێشتا هەر لە دەستی داعشدان
تشرینی یهکهم 07, 2018 06:47سەرۆکی ئەنجومەنی ناوەندیی ئێزدییەکان لە ئەڵمان ڕایگەیاند کە هێشتا زیاتر لە هەزار ژن و کچی ئێزدی ئەسیر و کۆیلەی دەستی داعشن.
-
یەکێتی خوازیاری دانوستانی نێوان پارتەکان بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان بوو
تشرینی یهکهم 07, 2018 06:10لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ڕێبەرایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەم پارتانە خوازیاری دانوستانی بەرپرسانەی نێوان پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان و بەدیهاتنی پاوەجێ بوونی سیاسی و جەختیشی کرد لەسەر پێویستی بەشداریی ڕاستینە لە دەوڵەتی نوێی هەرێمیش.
-
دەنگی سێ لایەنە سەرەکیەکەی هەرێم کەمیی کردووە
تشرینی یهکهم 06, 2018 11:53بەگوێرەی ئەو ئەنجامە بەراییەی کە کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی رایگەیاندووە دەردەکەوێت هەرسێ پارتە سەرەکیەکەی هەرێم بە بەراورد بە هەڵبژارردنی 2013 ڕێژەی دەنگەکانیان کەمییکردووە.