-
هەرێم و بەغدا لە سەروبەندی رێککەوتنی دواجار بۆ کردنەوەی رێگای هەولێر - کەرکوک
تهمووز 29, 2018 03:17بەڕێوەبەری راگەیاندنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، شاندی هەرێم و بەغدا لەسەر کردنەوەی رێگای نێوان هەولێر- کەرکوک کۆدەبنەوە و کۆبوونەوەکەش یەکلاکەرەوە دەبێت.
-
پشتگیری یەکێتی و پارتی له داواکارییەکانی ئایەتوڵڵا سیستانی
تهمووز 29, 2018 07:35پارتیو یەکێتی هاوڕان لەگەڵ داواکارییەکانی مەرجەعی باڵای شیعەکان، ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی بۆ پەلەکردن لەپێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقو پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بەهاووڵاتیان، کە هۆکاری سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی باشوور و ناوەڕاستی وڵاتە.
-
چاوپێکەوتنی نێچیرڤان بارزانی و مەک گورک
تهمووز 28, 2018 14:23برت مەک گورک نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەناودژە داعش لەدیدار لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق ، پەسنی دانوستانەکانی نێوان بەغداو هەولێری داو نێچیرڤان بارزانیش پێی داگرت لەسەر درێژەی ئەو ڕەوتە.
-
ناکۆکی پارتی بارزانی لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی گەیشتە دادگە
تهمووز 28, 2018 13:03دوابەدوای پەلاماری حەوتەی ڕابردووی سەر بینای پارێزگاریی هەولێر، کێشەی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانی ئێراق ، تەشەنای کردووە.
-
وتەبێژی پەکەکە: تورکیا لەهەوڵی داگیرکردنی هەرێمی کوردستانی ئێراقە
تهمووز 28, 2018 12:05وتەبێژی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە) ، بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە تورکیا بەچوونەنێو قووڵایی خاکی هەرێمی کوردستانی ئێراق، بەرنامەی داگیرکردنی هەرێم پێوشوێن دەگرێ ، وتی کە پەکەکە، بەوپەڕی توانای سەربازی خۆی بەرەوڕووی کردەکانی تورکیا دەبێتەوە.
-
کومیسیونی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان : دەبێ 30 لە سەدی بەربژێرانی پارتەکان لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان ژن بن
تهمووز 28, 2018 12:04کومیسیونی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە بە پێی یاساکانی هەڵبژرادنەکانی هەرێمی کوردستان دەبێ 30 لە سەدی بەربژێرانی پارتەکان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمان ژن بن .
-
فەرمانداری ناوچەی سوران : درێژەی پەلامارەکانی تورکیا بووەتە هۆی گیان لە دەس دانی 200 شاروومەندی هەرێمی کوردستانی ئێراق
تهمووز 27, 2018 16:17فەرمانداری ناوچەی سوران هەڵکەوتوو لە پارێزگای هەولێر ڕیاگەیاند کە بە هۆی درێژەی پەلاماری ئاسمانیی تورکیا بۆ سەر هەرێم و ئامادە بوونی ھێزەکانی پەکەکە تا ئێستا 200 شاروومەندی سڤیلی هەرێم گیانیان لە دەست داوە .
-
مەسعود بارزانی نابێتە کاندیدی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق
تهمووز 26, 2018 12:36بەرپرسێکی سیاسیی کورد سەربە پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بە دووری زانی مەسعود بارزانی خۆی بۆ سەرۆک کۆمارەتیی عێراق کاندید کات و وتیشی: ئەم پۆستە بۆ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەبێت.
-
ئێران دووهەمین فێرگەی ئازادی فەننی و پیشەیی لە سلێمانی دەکاتەوە
تهمووز 25, 2018 16:20بەڕێوەبەری گشتیی ڕاهێنانی فەننی و پیشەیی کوردستان وتی: دووهەمین فێرگەی ئازادی فەننی و پیشەیی لە لایەن ئەم ئیدارەوە تا دوو حەوتەی داهاتوو لە پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە.
-
نێچیرڤان بارزانی: تیرۆر هیچ پێوەندییەکی بە ئیسلامەوە نییە
تهمووز 25, 2018 06:06سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە پێداگری لە سەر پێویستیی پێشگری بە توندڕەوی ئایینی وتی کە نابێ تیرۆر بلکێندرێ بە ئایینی ئیسلامەوە.