نیسان 21, 2021 12:33 Asia/Tehran
  • ڕێزنان لە «ڕۆژی سەعدی» شاعیری به ناوبانگی ئێران

سەعدی شاعیری ناسراوی فارسه، که ناوی کامڵی شێخ موسلیحەددین سەعدیی شیرازییە. سەعدی لەو کەسانەیە کە لە ھۆنراوە و پەخشانی فارسیدا دەستی بەرزی ھەبووە.

مەکۆی «سەعدی» ناسیی ئێران لە ساڵی ١٣٨١ی کۆچیی ھەتاوی ڕۆژی یەکەمی بانەمەڕی وەک ڕۆژژ «سەعدی» ڕاگەیاندو لە یەکەمی بانەمەڕی ساڵی ١٣٨٩ی کۆچیی ھەتاوی و لە کۆبوونەوەی شاعیرانی جیھان لە شیرازیش دا یەکەم ڕۆژی مانگی بانەمەڕ لە لایەن دامەزراوە ڕۆشنبیرییە نێوخۆیی و دەرەوەییەکان وەک ڕۆژی «سەعدی» ناودێری کرا.

سەعدی شاعیری به ناوبانگی ئێرانی

سەعدی  نزیک بە ساڵی 606 ی کۆچیی لە شاری شیرازی ئێران لە بنەماڵەیەکی زاناپەروەر هاتە سەر دونیا .

هەر دوای خوێندنی بەرایی بەرەو بەغدا کەوتە رێ تا زانایی و خوێندەواریی خۆی زیاتر بکات .

سەعدی شاعیری ناسراوی فارسه

سەعدی بە درێژایی تەمەنی بە زۆر وڵاتاندا گەڕاوە  وەکوو عێراق ، شام ، حیجاز ، تورکیا و ئازەربایجان و ئەزموونی وەرگرتووە  و بووە بە کەسێکی دنیا دیدە.

ئەو دوای گەڕانەوەی بۆ زێدەکەی شیراز ، ئەنجام و کۆی ئەزموون و تەجرەبەکانی ژیانی خۆی لە توێی دوو پەڕتووکی گوڵستان و بوستان دا نوسیەوە کە لە پەخشان و شێعری فارسیدا  بێ وێنەن و بەشێک لە پەندەکانی لە گوڵستان دا لەسەر زاری خەڵکن .

تا ئێستا گوڵستانی سەعدی بە هەردوو زاراوەی كوردیی نێوەڕاست و هەورامی وەرگێڕدراوە و بڵاوبووەتەوە .

سەعدی بە مامۆستای غەزەلی فارسی ش ناسراوە .

دڵکۆی سەعدی شاعیری ناسراوی ئێرانی له شاری شیراز

ئەو زاتە بە قەڵەمێکی پاراو و جوان و بە یارمەتی وەرگرتن لە تەکنیکی ئەدەبیی بە دەیان پەند و وانەی ئەخلاقیی و کۆمەڵایەتی بە نووسین نەمر کردووە و بۆ ئێمەی بە یادگار بە جێ هێشتووە .

 

 

سەرپەیڤ