چیای دەماوەند بەرزترین چیای ئێران
تهمووز 04, 2020 08:55 Asia/Tehran
دەماوەند بەرزترین چیای ئێران و رۆژهەڵاتی ناڤین و بەرزترین لوتکەی گڕکانیی ئاسیایە کە لە بەشی ناوەندیی زنجیرە چیای ئەلبورز هەڵکەوتووە .
کۆمەڵی نیشتمانیی ئاماری ئێران ، بەرزایی ئەم کێوە گڕکانیەی ، 5610 میتر و ناسا ، 5670 میتر راگەیاندووە . دەماوەند ، لە ریزی بەرزترین لوتکەکانی جیهاندا لە پلەی دوازدەهەمدایە .خێرایی تۆفانی دەماوەند هەندێ جار لە 150 کیلۆمەتر لە کاژێر لائەدات . خێرایی با لە بنارەکانی هەندێ جار دەگاتە 70 کیلۆمەتر لە کاژێردا و زۆربەی باکانی لە رۆژاوا بۆ باکووری رۆژاوا هەڵدەکەن .