عێراق و چین و ئیمارات و هێندستان و ئەفغانستان گرینگترین بازاڕەکانی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i204710-عێراق_و_چین_و_ئیمارات_و_هێندستان_و_ئەفغانستان_گرینگترین_بازاڕەکانی_ئێران
ڕێکخراوی گەشەی بازرگانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، وڵاتانی عێراق و چین و ئیمارات و هێندستان و ئەفغانستانی بە گرینگترین بازاڕەکانی هەناردەکاریی ئێران لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا زانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 30, 2015 12:32 Asia/Tehran
  • عێراق و چین و ئیمارات و هێندستان و ئەفغانستان گرینگترین بازاڕەکانی ئێران

ڕێکخراوی گەشەی بازرگانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، وڵاتانی عێراق و چین و ئیمارات و هێندستان و ئەفغانستانی بە گرینگترین بازاڕەکانی هەناردەکاریی ئێران لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا زانی.

ڕێکخراوی گەشەی بازرگانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند کە لەو ماوەیەدا وڵاتانی باسکراو شەست و پێنج لە سەدی سەرجەم هەناردەی کاڵا ئێرانییەکانی بۆخۆی تەرخان کردووە.

بە گوێرەی ئاماری ڕێکخراوی گەشەی بازرگانیی ئێرانیش، لە هەشت مانگی ڕابردوودا ، 23 ملوێن دوڵاڕ و 171 هەزار تەن کاڵا و شت و مەک ، بە بایەخی 27 میلیارد و 307 ملوێن دوڵاڕ ، بە بایەخی 27 ملیارد و 307 ملوێن دوڵاڕ کاڵا هاوردەی ئێران کراوە ، کە لە لایەنی کێش و بایەخەوە بە ڕیز 15 و 21 لە سەدەوە ، لە چاو خولەکانی هاوشێوە لە ساڵی پار ، دابەزیوە.