بانگی "الله اکبر" لە سەرانسەری ئێرانی ئیسلامی دەنگی دایەوە
بانگی "الله اکبر" لە شەوی سی و هەشتەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی هاوکات لە سەرانسەری ئێرانی ئیسلامیدا لەلایەن خەڵکی هەمیشە ئامادەی خەباتی ئێران دەنگی دایەوە .
بە پێی دابی هەموو ساڵێک و لە شەوی سەرکەوتنی شۆڕشی بەشکۆی ئیسلامیی ئێراندا، کاژێر ٩ی شەوی پێنجشەممە لە سەر هەینی بە ملوێنان کەس لە خەڵکی ئێران هاتنە سەر بانەکانیان و یان ڕژانە نێو شەقامەکانەوە و بە بانگی "الله اکبر" پێشوازییان کرد لەم ڕۆژە ٢٢ی ڕێبەندان.
خەڵکی ئێرانی ئیسلامی هاوکات بانگی "الله اکبر"یان بەرز بوویەوە تا هاودڵی، یەکدەنگی و یەکێتی خۆیان نیشان بدەن و لە شەوی سی و هەشتەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی مستێکی قورس لە زاری ئیستیکبار و ناحەزانی ئێرانی ئیسلامی بدەن.
هەروەها ئاسمانی ڕۆژهەڵات، ڕۆژاوا، باشوور و باکووری کۆماری ئیسلامیی ئێران هاوکات لەگەڵ بەرز بوونەوەی بانگی "الله اکبر"ی خەڵک، نوورباران کرا.
ئاسمانی پارێزگەی تارانیش هاوڕێ لەگەڵ بەرز بوونەوەی بانگی "الله اکبر"ی خەڵک نوقمی نوور و شادی بوو و خەڵکی پێتەختی ئێرانی ئیسلامی چوونە پێشوازیی ڕۆژی چارەنووس سازیی ٢٢ی ڕێبەندان (١٠ی فێڤرییە).
ئەمڕۆ هەینی ٢٢ی ڕێبەندان ڕێکەوتە لەگەڵ ١٠ی فێڤرییەی ساڵی ٢٠١٧ی زایینی و ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران.
خەڵکی سەرانسەری ئێرانی ئیسلامی لە سی و هەشتەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی هەروەک ڕابردوو بە ئامادە بوونی بەربڵاویان لە ڕێپێوانی بەشکۆی ٢٢ی ڕێبەندان، دیسان لەگەڵ ئارمانجەکانی شۆڕشی ئیسلامی و ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی پەیمان نوێ دەکەنەوە.
ڕۆژی ٢٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٥٧ (١١ی فێڤرییەی ساڵی ١٩٧٩) شۆڕشی بەشکۆی ئیسلامیی ئێران بە یەکجاری سەرکەوت. هەر بەم بۆنەوە لە ڕۆژی ٣١ی ژانڤییە (١٢ی ڕێبەندان) واتە ڕۆژی گەڕانەوەی ئیمام خومەینی بناغەدانەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی بۆ ئێران تا ٢٢ی ڕێبەندان کە ڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی بووە، بە دەیەی فەجر ناودێڕ کراوە و هەموو ساڵێ ئاهەنگ و جێژن و ڕێ و ڕەسمی تایبەت لەم ڕۆژانەدا بەڕێوە دەچێ.