نیسان 22, 2017 13:33 Asia/Tehran
  • وەزیری نێو خۆی ئێران :  بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنێکی سالم لە ئامانجەکانی وەزارەتی نێوخۆیە

وەزیری نێو خۆی ئێران وتی: هەموو هەوڵەکانی وەزارەتی نێو خۆ لە پێناو بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنێکی سالمە و بەرامبەر هەر چەشنە نائەمنی بەبرشتانە ڕاوەستاوە و هیچ لێبوردن و خەمساردیەک لەگەڵ نائەمنی دا نابێت .

 دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی  ئێران هاوکات لەگەڵ  هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنەکانی ئیسلامی شارو گەندەکان ، ١٩ مانگی مای ٢٠١٧ بەڕێوە دەچێت . 

بە گوێرەی ڕاپۆرتی  ئیرنا ، " عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزلی"  وەزیری نێو خۆی ئێران  ڕۆژی شەممە لە کۆبوونەوەی فەرماندەرانی هێزی ئینتزامی لە تاران  ، وتیشی : ئاسایش لە ئەولەویەتیەکانی وەزارەتی نێو خۆی ئێرانە و هێزی ئینتزامی هۆکاری سەرەکی بەدی هێنانی ئاسایش لە هەڵبژاردنەکان دا رۆڵی گرینگیان هەیە .

 ڕەحمانی فەزلی وتی : ساڵی ڕابردوو بە هۆی بارودۆخی ناوچەیی ، ساڵێکی گرینگ بۆ ئێران بووە ،  بەتایبەت ئەوەی کە دوژمنان ، هەروا بەدوای بەرتەسک کردنەوەو و تۆمەتبار کردنی ئێران بە خۆ وەردان لە کارو باری ناوچەکەن . ڕەحمانی فەزلی  ، بەباسکردنی ئەوەی کە ئێران هەر وا پێداگرە لە سەر  هەڵوێستی دژە ترۆریستی خۆی ، بەڕاشکاوی وتی : لاگرانی سەرەکی ترۆریستان لە ناوچە ، ئەمریکا و ڕژیمی ئیسرائیلن و ئێران هەروا لە گەلان  و دەوڵەتەکانی یاسایی ناوچەکە لاگری دەکات .

وەزیری نێو خۆی ئێران هەر وەها ئاماژەی کردە کۆنتڕۆڵی پیلانەکانی  دوژمنان لە لایەن دەزگا ئاسایشییەکانی ئێران و وتی : بە گوێرەی دان پێدانانی هەمووان ئێران لە وڵاتانی ئەمنی ناوچەیە  ئەوە لەحالێک دایە کە هەموو وڵاتانی ناوچەکە بەرەو ڕووی ئالۆزی و قەیرانە ئاسایشییەکانن .

سەرپەیڤ