پرسی ئابووریی گرینگترین بابەتی بەرباسی "ڕەئیسی" وەک یەکێک لە بەربژارەکانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران
"سەید ئیبراهیم ڕەئیسی" یەکێک لە بەربژارەکانی دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران وتی : باروودۆخی ئابووری ئێران بە سوودی خەڵک دەگۆڕدرێ .
حوجەتولئیسلام وەلموسلمین "سەید ئیبراهیم ڕەئیسی" بەرپرسی ئاستانی پیرۆزی ڕەزەوی و یەکێک لە بەربژارانی دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران شەوی پێنجشەممە لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی دووی تەلەڤزیۆنی ئێران وتیشی کە لە پرۆگرامی خۆیدا بە نیازی گۆڕینی ڕەوشی ئابووری و بژیوی ژیانی خەڵکە.
ئیبراهیم ڕەئیسی ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: گەلی ئێران ئەمڕۆ توانیویەتی لە بواری جۆربەجۆردا لە جیهان سەرکەوتنی زۆر بە خۆی تەرخان بدات وەکوو سەرچەشن لە جیهان بناسرێ.
ئەم بەربژارەی دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ڕوانگەی بەرامبەر بە گەلی ئێران ڕوانگەیەکی تۆکمە و درێژماوە دەبێ، ڕایگەیاند: یەکێک لە ئەرک و ئەستۆگرییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەدیهێنانی پێوەندی لە نێوان ئابووری و سیاسەت لە چوارچێوی ئابووریی خۆڕاگرانەدایە.
حوجەتولئیسلام وەلموسلمین "سەید ئیبراهیم ڕەئیسی" بەرپرسی ئاستانی پیرۆزی ڕەزەوی هەروەها سەبارەت بە کردەوەکانی ئەمدواییەی ئەمریکا دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران و چۆنیەتی کاردانەوە بەو کردەوانە، وتی: ڕێگاچارەی ئێمە لەهەمبەر ئەمریکا، یەکێتی و یەکدەنگییە کە هەر ئەوەش دوژمن ناچار بە پاشەکشە دەکات.
دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران هاوکات لەگەڵ پێنجەمین خولی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی شار و گوندەکانی ئێران، ١٩ی مانگی مەیی ٢٠١٧ بەڕێوە دەچێ.