ته‌مووز 05, 2025 18:10 Asia/Tehran
  •   وێککەوتنی مووشەکەکانی ئێران بە ٥ بنکەی سەربازی «ئیسرائیل» و سانسۆری بابەتەکە

ڕۆژنامەی تێلێگرافی چاپی ئینگلیز ئاشکرای کرد کە ئێران لە جەنگی ١٢ ڕۆژەدا پێنج بنکەی سەربازیی ئیسرائیلی بە مووشەکەکانی خۆی پێکاوە، بەڵام بەهۆی سانسۆری توندەوە هەواڵەکانی پەیوەست بەم بابەتە ڕانەگەیەنراوە.

ڕۆژنامەی تێلێگراف هەروەها ڕاپۆرتی داوە بە پشتبەستن بە داتاکانی ڕادار و سیستەمی شوێن گرتنی سەربازی،  کە بەهۆی سانسۆری توندی سوپای ئیسرائیلەوە بڵاونەکراونەتەوە، مووشەکە ئێرانیەکان لە کاتی جەنگی ١٢ ڕۆژەی ئەمدواییەدا ڕاستەوخۆ کەوتووە لەپێنج دامەزراوەی سەربازی ئیسرائیل.

ئەم ڕۆژنامە ئینگلیزییە لە درێژەی ڕاپۆرتەکەیدا نووسیویەتی:  شەش مووشەکی ئێرانی پێنج بنکەی جیاوازی ئیسرائیلی لەوانەش بنکە ستراتیژیەکانی «تێل نوف» و «گەلیلۆت»ی پێکاون، بەڵام بەرپرسانی ئیسرائیلی ئەم هێرشانەیان ڕانەگەیاند و بەهۆی یاساکانی هاوپەیوەند بە سانسۆری سەربازیەوە، ڕاستیەکانی ئەو بابەتەی بڵاو نەکردوونەوە.

ڕاپۆرتەکان دەریدەخەن کە لە نێو دامەزراوە زەبروێکەوتووەکاندا، بنکەیەکی ئاسمانی گرنگ، ناوەندێکی هەواڵگری و کۆکردنەوەی زانیاری و بنکەیەکی گواستنەوە و هێنان و بردنی سەربازی هەبووە، لەگەڵ ئەوەشدا  ٣٦ هێرشەی کراوەتە سەر سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانی ڕژێمی زایونی و زیانی بەرچاو کەوتووەتە بەر ژێرخانە نیشتەجێیی و پیشەسازیەکان.

ئەم ڕۆژنامە چاپی ئینگلیزە ئاماژەی کردووەتە سەر حەوت هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر دامەزراوە نەوتی و کارەباییەکان و تێکڕووخانی بەشێک لە دامەزراوەی وایزمەن، یەکێک لە بەنێوبانگترین ناوەندەکانی توێژینەوەی زانستی ئیسرائیل و زیان پێگەیشتنی بەرفراوان بە ناوەندی پزیشکی زانکۆی «سوروکا» و هێرش بۆ سەر حەوت ناوچەی مەدەنی پڕ لە خەڵک کە بووەتە  هۆی ئاوارەبوونی زیاتر لە ١٥٠٠٠ ئیسرائیلی .

سەرپەیڤ