نیسان 28, 2017 17:04 Asia/Tehran
  • دەست پێکرانی یەکەمین مشت و مڕی هەلبژاردنەکانی شەش بەربژاری هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران

یەکەمین مشت و مڕی هەلبژاردنەکانی شەش بەربژاری دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی ئێران ئێوارەی هەینی لە رێکخراوی ڕادیۆو تەلەفەزیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران دەست پێکراوە .

" حەسەن ڕۆحانی" ،" ئیبراهیم ڕەئیسی سادات" ، "سەید مۆستەفا ئاقا میرسەلیم" ،" محەممەد باقر قالیباف" ،" سەید مۆستەفا هاشمی تەبا"  و " ئیسحاق جیهانگیری" شەش بەربژاری دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی  سەرۆک کۆمارەتی ئێران لە یەکەمین مشت ومڕی هەڵبژاردنەکانی خۆیان دا بە  سەردێری پرسەکانی کۆمەڵایەتی بەرنامەکان وڕوانگەکانی خۆیان دەخەنە بەرباس .

سێ بەربژاری هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران پێش لە دەستپیکرانی مشت و مڕی خۆیان خەریکی لێکدانەوەی ڕوانگەی خۆیان بوون لە بارەی سەردێری مشت و مڕەکە . " ئیبراهیم ڕەئیسی" بەربژاری دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی ئێران لە کاتی گەییشتنی بە ڕێکخراوی ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی  ئێران بۆ بەشداری لە یەکەمین مشت ومڕی هەلبژاردنەکانی تەلەفەزیۆنی خۆی دا وتی : سەرنجدان بە زەبرە کۆمەلایەتییەکان ئەولەویەتی هەیە ، چوونکا کێشەی خەڵکە .

" محەممەد باقر قالیباف" بەربژاری دیکەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران یش بە هەواڵنیران وتی : پرسەکانی کۆمەڵایەتی گرنگترین و ڕێشەییترین مەسەلەکانی کۆمەڵگەیە . سەید " مۆستەفا هاشمی تەبا" بەربژاری دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی ئێران یش لە کاتی گەییشتنی بە ستۆدیۆی مشت ومڕی هەڵبژاردنەکان لە کۆری هەواڵنێران دا وتی : مەسەلە کۆمەڵایەتییەکان بە هۆی مەسەلەکانی سیاسی ، ئابووری و فەرهەنگی بەدی هاتوون . دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران ١٠ مای ٢٠١٧ بەڕێوە دەچێت .

سەرپەیڤ