بەشداری نوخبە ئێرانیەکان لە ئولەمپیکی جیهانی مەهارەت ولێهاتوویی دووهەزارو حەفدەی ئەبو زەبی
بەڕێوەبەری گشتیی تەکنیکی وپسپۆڕی پاڕێزگەی مازەندەران لە باکووری ئێڕان لە بەشداری بیست ونۆ کەس لە نوخبەکانی ئێرانی لە ئۆلەمپیکی نێودەوڵەتی مەهارەت ولێهاتوویی دووهەزارو هەفدە لە ئەبوزەبی ئیمارات هەواڵی دا.
"ڕەزاگرزین "بەڕێوە بەری تەکنیکی وپسپۆڕی پارێزگەی مازەندەران ڕۆژی دوشەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا وتی: ئەندامانی کاروانی نیشتمانی مەهارەت ولێهاتویی ئێران لە بیست وچوارلق دا بەشێوەی یەک کەسیی وگروپی لە ئۆلەمپیکی نێودەوڵەتی مەهارەت ولێهاتوویی کە ئۆکتۆبەری دووهەزاروحەفدە لە ئەبوزەبی بەڕێوە دەچێ ، لەگەڵ بەشداری کارانی فرەتر لە شەست وڵات پێشبڕکیی دەکەن. " گرزین" وتی: ئەندامانی کاروانی نیشتمانی مەهارەت ولێهاتووی ئێران نۆخبە گەلی مەهارەتین کە لە ساڵەکانی دووهەزاروپازدەو دووهەزارو شازدە لە کێبەرکیکانی نیشتمانی وئوردوکانی مەهارەتی هەڵبژێردراون. لاوانی کارامەی ئێرانی لە چل وسێهەمین خولی کێبەرکیکانی نێودەوڵەتی کارامەیی ومەهارەت کەلەساڵی دووهەزارو پازدە لە بەرازیل بەرێوە چوو ، دوومیداڵیای زێو وبرونزودە دیپلۆمی شانازیان بەدەس هێنا. ئولەمپیادی جیهانی مەهارەت وکارامەیی گەورەترین ڕودای فیرکاریی پیشه ییه کە هەردووساڵ جارێک لە وڵاتانی جۆربەجۆر بەڕێوە دەچێت.