May 20, 2025 16:55 Asia/Tehran
  • زاڵبوونی ڕژێمی زایۆنی بە سەر سەرچاوە ئاوییەکانی سوریا؛ مەترسییەک لە سەر ئاسایشی ناوچەکە

ڕژێمی زایۆنی بە دەسگرتنە سەر نزیکەی ٨٠%ی سەرچاوە ئاوییەکانی سوریا لەوان بەنداوە گرینگەکانی وەک ئەلوەحدە و مەنتەرە، کۆنترۆڵی ستراتژیکی سەرچاوە گرینگەکانی باشووری سوریا و ڕووبارە سەرسنوورییەکان لەگەڵ ئۆردۆنی گرتۆتە دەست.

ئەم کردەوەیە بۆتە هۆی سەرهەڵدانی قەیرانێکی قوڵی ئاو لە پارێزگاکانی قونەیتەرە، جەولان و دەرعا و ئەگەری زۆرە تێلاڤیڤ ئەمە بکاتە ئامرازێک بۆ وەبن گوشاری سیاسی نانی حکومەتی راگوزەری سوریا. زاڵبوونی ڕژێمی زایۆنی بە سەر سەرچاوە ئاوییەکانی سوریا دەتوانێ بنیاتنانەوەی سوریا تووشی کێشە بکات و شەڕ و کێشەی سنووریی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی تەشەنە پێبدات. 

سەرپەیڤ