دیدارو وتووێژی وەزیری نەوتی ئێران لەگەڵ وەزیری وزەی ڕوسیا لە مۆسکۆ
بیژەن نامدار زەنگەنە، وەزیری نەوتی ئێران و ئەلکساندر نۆڤاک ، وەزیری وزەی ڕوسیا لە مۆسکۆ چاویان بە یەکتر کەوت و سەبارەت بە ڕێگەکانی پەرەی هاوکاریی دوو وڵات وتووێژیان کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بیژەن زەنگەنە و ئەلکساندر نۆڤاک، ڕۆژی چوارشەممە لەم چاوپێکەوتنە دا کە لە پەراوێزی هەژدەهەمین کۆبوونەوەی ساڵانەی وەزیرانی کۆگەی وڵاتانی بنێری گاز لە مۆسکۆ بەڕێوە چوو، پێوەندی نەوتی دوو وڵات لە گۆڕەپانی پەرەی مەیدانەکان و دۆزینەوەی نەوتیان لێک دایەوە .
وەزیری نەوتی ئێران لەم چاوپێکەوتنەدا باسی هۆگری کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد بۆ پەرەی هاوکاری نەوتی لەگەڵ ڕوسیا .
وەزیری نەوتی ئێران و وەزیری وزەی ڕوسیا هەروەها لەم وتووێژانە لەسەر گرینگایەتی جێبەجێ کرانی بەرنامەی هاوکارییەکانی ئێران و ڕوسیا لە گۆڕەپانی وزە پێداگرییان کرد .
وەزیری نەوتی ئێران ڕۆژی سێ شەممە بەبەمەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی وەزیرانی کۆگەی وڵاتانی بنێری گاز سەردانی مۆسکۆی کرد .
ئەم کۆبوونەوەیە ئەمڕۆ چوارشەممە لە مۆسکۆ دەستپێکرا .
ئێران ، ئەلجەزایر، بولیوی ، میسر، گینەی ئیستوایی ، لیبیا، نیجریا، قەتەر ، ڕوسیا ، ترینیدا و توباگو ، ڤێنزۆئێلا و ئیمارات دوازدە ئەندامی سەرەکی ئەم کۆگەیەن.
هۆلەند، نەرویج، ئێراق، عومان و پرۆ و کۆماری ئازەربایجانیش ئەندامانی چاودێری کۆگەی وڵاتانی بنێری گاز دێنە ئەژمار.