هەڵوێستی ترامپ لە بارەی بەرجام لە سەرووبەندی داواکاری لابی ئیسراییل
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i311649-هەڵوێستی_ترامپ_لە_بارەی_بەرجام_لە_سەرووبەندی_داواکاری_لابی_ئیسراییل
سەرنووسه ری گۆڤاری ئان لاین " وترنز تودی " وتی: هەڵوێستی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بارەی بەرنامەی گشتداگری کۆهەنگاوی هاوبەش بەرجام لەپیناوی بەرژەوەندی ئیسراییلە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 09, 2017 15:09 Asia/Tehran
  • هەڵوێستی ترامپ لە بارەی بەرجام لە سەرووبەندی داواکاری لابی ئیسراییل

سەرنووسه ری گۆڤاری ئان لاین " وترنز تودی " وتی: هەڵوێستی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بارەی بەرنامەی گشتداگری کۆهەنگاوی هاوبەش بەرجام لەپیناوی بەرژەوەندی ئیسراییلە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفیزیۆنی پرێس تی ڤی " مایک پریس" سەرنووسه ری گۆڤاری ئان لاین " وتزنز تودی" وتی: تەنیا کەسانێک کە لەگەڵ بەرجام نەیارن، لابی ئیسراییلە . بەپیی ئەمە بۆ دونالد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەرەتی بەرژەوەندی ڕژێمی زاێونیە. هریس وتی: ئیسراییل بە لەبەردەس دابوونی چەکی ئەتۆمی ، ڕیککەوتن نامەی قەدەغەی پەرە وبەرهەم هێنانی چەکە کۆکۆژەکان یشی مۆر نەکردووە وتەنانەت ئەم ڕیککەوتن نامەیە قەبوڵ ناکات، ئێستاکە کاتی ئەوە گەیشتووە کە ئەمریکا ڕوانگەی بەبڕانەتر لەبارەی بەرژەوەندی خۆی بگریت ولە سەرووبەندی داواکاریەکانی لابی ئیسراییل نەجوڵێتەوە. هریس لەبارەی ناکۆکی بیروڕای نیوان دونالد ترامپ وباب کروکر لە نوێنەرانی بەنفوزوبەدەسەڵاتی کۆمارێخوازی ئەمریکا وتی: هەرڕۆژ فرەتر لە جاران دەردەکەوێت کە ترامپ لە هەڵوێست وقسەکانی پێشووی خۆی لە بەشە جۆربەجۆرەکان پاشگەز ده بێتەوەو بە درۆشم گەلیک کە لەسەردەمی پڕۆپاگەندەی هەڵبژاردنەکانی هێنابوویە ئاراوە پێبەند نیەو بە چەشنێک دەجوڵێتەوە کە گوایە بۆ ئەنجامی ئەم ڕەفتارانە بەرتیلی وەرگرتووە. دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەموو کات بە پێچەوانەی هەڵوێستی لایەنەکانی تری بەرجام، بەرنامەی کۆهەنگاوی هاوبەشی بە ڕیککەوتنێکی ترسناک زانێوە وخوازیاری تێکدانیەتی، بەڵام جیهان نەیاری ئەم کردەوە دۆژمنکارانەیەی سەرۆک کۆماری ئەمریکایە.