کۆبوونەوەی خوێندکارانی ئێرانی بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر قسەکانی دوژمنانەی ترەمپ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i312311-کۆبوونەوەی_خوێندکارانی_ئێرانی_بەمەبەستی_ناڕەزایەتی_دەربڕین_بەرامبەر_قسەکانی_دوژمنانەی_ترەمپ
خوێندکارانی زانکۆکانی سەرانسەری ئێرانی ئیسلامی ، ڕۆژی شەممە دوای خوێندنی نوێژی نیوەڕۆ و ئێوارە کۆبوونەوەی ناڕازیانەیان بە دژی قسەکانی نابەجێی سەرۆکی ئەمریکا، بەڕێوە برد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 14, 2017 12:47 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی خوێندکارانی ئێرانی بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر قسەکانی دوژمنانەی ترەمپ

خوێندکارانی زانکۆکانی سەرانسەری ئێرانی ئیسلامی ، ڕۆژی شەممە دوای خوێندنی نوێژی نیوەڕۆ و ئێوارە کۆبوونەوەی ناڕازیانەیان بە دژی قسەکانی نابەجێی سەرۆکی ئەمریکا، بەڕێوە برد.

لەم کۆبوونەوەیە ، خوێندکاران  لە تەنیشت مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆکانی سەرانسەری ئێرانی ئیسلامی بە دژی قسە نابەجێکانی دوناڵد ترەمپ دروشمیان بەرزکردەوە و ئاڵای ئەمریکایان ئاگر دا  .

دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا شەوی  شەممە بێ سەرنج دان بە هەشت ڕاپۆرتەکەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی کە لەوانە دا پێبەند بوونی ئێران بە بەرجام پشت ڕاست کراوەتەوە، ڕایگەیاند پێبەند بوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەرنامەی هەوڵی هاوبەش،  پشت ڕاست ناکاتەوە.