جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران: ئەمریکا لە لەناوچوونی داعش خۆشحاڵ نیە
جێگری ئاسیا وئوقیانوسیەی وەزیری دەرەوەی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە لەناوچوونی داعش یەکێ لە ئاکام وئەنجامەکانی خۆڕاگری وهاوکاری ناوچەییە ، وتی: ئەمریکا لەم مەسەلە خۆشحاڵ نیە، چونکە لەدووی کەڵک وەرگرتن لە بەرژەوەندی خۆی لە ناوچەیە.
ئیبراهیم ڕەحیم پور " ئەمڕۆ دوشەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری سەداوسیما وتی: ئێران لە ڕێبازی ئاشتی ، پاوەجیی وئەمنیەتی ناوچە هەنگاو هەڵدەگریت هەتا بیانیەکان نەتوانن لە قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بەقازانجی خۆیان کەڵک وەربگرن ، هەربەم هۆیەوە ، زۆرجار تەنانەت دەستی دوستایەتی بەرەو عەرەبستانی سەعودی درێژ کردووە. جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێران لە هەموو وڵاتانێک کە لە ڕێباز ئاشتی، سەقام وپاوەجیی وئەمنیەت بجوڵن، پێشوازی دەکات ، لەوان وڵاتی تورکیا کە سیاسەتەکانی دوای دۆژمنایەتی ئەمریکا وڕژێمی زاێونی پێشان ئەدات لە ڕێبازی باشتر حەرەکەت دەکات. ئیبراهیم ڕەحیم پور " لەناوچوونی تاقمی ترۆریستی داعشێ بە ئەنجامی هاوکاری ئێران ، تورکیا وڕوسیا زانی ووتی: بەپێی ئەمە ، ئەمریکا وڕژێمی زاێونی بۆ درێژەی ئاڵۆزی لە ناوچە ، داعش بەهێز دەکات. ڕەحیم پور هەروەها لە بارەی داهاتووی گوڕانکاریەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق وتی: بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی عێراق کە بە وروژاندن وهاندانی کەسانی تر دەسیان دابوو بە جمووجووڵ لەم ناوچەیە ، دوای گوڕانکاری گەلیک کە لە کەرکووک ودەوروبەری ئەوێ ڕووی دا پەژیوان بوونەوە ولەهەڵە وخەتای خۆیان تێ گەیشتن. جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، بە پیداگری لەسەر ئەمەکە کوردەکانی عێراق لە دووی ئارامش ، ئاسایش وپاوەجییین ، هێواداری دەربڕی: بە بەشداری ناوچەیی ، لەدەسوەردانی دەسەڵاتەکانی واوەناوچەیی لە مەسەلەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق پیشگیری بکریت.