محەممەد جەوادی لاریجانی: بایکوتە دژە ئێرانیەکانی ئەمریکا ، بەپێچەوانەی مافی مرۆڤە
دەبیری ئەرکانی مافی مرۆڤی هێزی دادی ئیران بە ئاماژەدان بە بایک<تەکانی ئەمریکا لەدژی کۆماری ئیسلامی ئێران پeداگری کرد: بێوەری کردنی نەتەوەیەک لە مافی خۆ بە بیانوی سیاسی، بە پێچەوانەی جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوەکان وپەسەندکراوەکانی مافی مرۆڤە.
محەممەد جەوادی لاریجانی دەبیری ئەرکانی مافی مرۆڤی هێزی دادی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە لەناوکۆڕی هەواڵنێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە قسە دۆژمنکارانەکانی دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەدژی ئیران بووە هۆی سەرشوڕی خەڵکی ئەمریکا وتی: ئەم هەڵوێست گرتن وئاکارو ڕەفتارانە هیچ کارتێکەریەکی نیە ونەتەوەی ئێران بیر لە پێشکەوتن دەکەنەوە.
دەبیری ئەرکانی مافی مرۆڤی هێزی دادی ئێران بە ئاماژە دان بە ئیدعاکانی دیدەوانی مافی مرۆڤ کە وتبووی ئێران منداڵان وتازە لاوانی ئەفغانی بۆ شەڕی سووریا دەنێریت ڕایگەیاند : دیدەوانی مافی مرۆڤ بە دەوری کرێت وبەپێچەوانەی مرۆڤایەتی کە ئەمریکا وبڕیک لەوڵاتانی پشتیوانی ماڵیی تاقمی ترۆریستی داعش هەیانە ، لێک بدەنەوەو خۆیان مەحتەلی ئەم تاوانە پڕوپۆچانە نەکەن. محەممەد جەوادی لاریجانی وتی: تاقمی ترۆریستی داعش ئەمریکا گەڵاڵەڕێژی کرد وبڕیک لە وڵاتانی ناوچە پارەیان دا بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران شانازی دەکات کە بەدەسەڵات لەبەرانبەر ترۆریسم ڕاوەستاوەو ئەوانی ناچار بە پاشەکشە کردووە.
دەبیری ئەرکانی مافی مرۆڤی هێزی دادی ئیران هەروەها بە ئاماژەدان بە کردەوەکانی ئوروپیەکان لەهەمبەر بەرنامەی گشتداگری کۆهەنگاوی هاوبەش بەرجام وتی: ئێران لە سەر وادە وبەڵێنی خۆی ڕاوەستاوە وهیچ گرزیکاریکی نەکردووە بەڵام ئوروپیەکان لە کۆبوونە وە جۆربەجۆرەکان لەبەردەم گزیکاریەکانی ئەمریکا بێ دەنگی دەکەن.
محەممەد جەوادی لاریجانی پیداگری کرد: ئوروپیەکان ئەگەر بەڕاستی بەرجامیان دەوێت دەبێ لەگەڵ ئەمریکا قسە بکەن.