تشرینی یه‌که‌م 25, 2017 07:39 Asia/Tehran
  •  زەریف: ئێرانییەکانی دەرەوەی وڵات سەرمایەیەکی گرنگن بۆ ئێران

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئێرانییەکانی دەرەوەی وڵات وەک سەرمایەیەکیی گرنگ بۆ ئێران زانی.

" محەممەد جەواد زەریف" سێ شەممە شەو لە کۆری ئێرانییەکانی دانیشتووی " ئوگاندا"، جەختیکرد: ئێرانییەکانی دەرەوەی وڵات توانیان پردێکی پێوەندیی دەر بن لە نێوان فەرهەنگەکان و ژیارەکان و فەرهەنگی ئێرانی بە باشی بناسینن.

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ، سێ شەممە شەو لە " پرێتۆریا" پێتەختی ئافریقای باشووری گەییشتە کامپالا پێتەختی ئۆگاندا. زەریف لەماوەی مانەوەی لە ئۆگاندا بڕیارە وێڕای کرانەوە و بەشداریی لە کۆگەی بازەرگانی ئێران و ئۆگانادا ، لەگەڵ وەزیری دەرەوە و " یوری موسونی" سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەیش دیدار و وتوویژبکات. بەر لەوە ؛ وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئێوارێ یەکشەممە گەییشتە ئافریقای باشووری . زەریف لە "پرێتۆریا "جگە لە بەشداریی لە سێزدەهەمین  کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی هاوبەشی هاوکارییەکانی ئابووری لەگەڵ وەزیری دەرەوە، وەزیری دارایی و "جاکوب زۆما" سەرۆک کۆماری ئافریقای باشووریش دیدار و وتوویژی کرد .

سەرپەیڤ