لاریجانی: ئەمریکاییەکان هاوکات لەگەڵ بەزاندنی بەرجام چوونەتە نێو مەسەلەگەلێکیی هەستیار
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران ، وتی: ئەمریکاییەکان لە مەسەلەی بەرنامەی تۆکمەی کردەوەی هاوبەش (بەرجام) تێپەڕیون و چوونەتە نێو دەڤەرگەلێک کە ئێران سەبارەت بەوان هەستیارە.
"عەلی لاریجانی " ڕۆژی یەکشەممە لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران بە باسکردنیی ئەوەی کە ئەمریکا بە گوێرەی دانپیدانانیی وڵاتانی دیکەی ئەندامی ٥+١ "بەرجام" بنپێدەکات، بەڕاشکاوی وتی: ئەمریکاییەکان بە کردەوەی بەردەوامی خۆیان ڕێککەوتننی بەرجام بنپێدەکەن و ئێرانیش ڕێگاگەلێکی هەیە بۆ لێکدانەوەی بنپێکرانیی برگەکانی بەرجام. سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران وتی: کۆمیسیۆنیی ئاسایشی نیشتمانی مەجلیس، ڕاپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی شێوەی بەرێوە بردنیی بەرجام ئاراستەی نوێنەران دەکاتەوە تا ئاگاداریی کردەوە جۆر بە جۆرەکان ببنەوە . ئەمریکاییەکان وێڕای دووپات کردنەوەی پەیمانشکێنی وبنپێکردنەوەی بەردەوامی بەرجام بە ئاراستە کردنی داوای نایاسایی و بەدەر لە ڕێککەوتنیی ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ، خوازیاری پشکنینی ناوەندەکانی سەربازی ئێران بووە کە ئەو پرسە بەرەو ڕووی کاردانەوە و نەیاریەتی بەبڕشتانەی ئێران بۆتەوە . ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە کاتی جێبەجێبوونیی بەرجام (ژەنڤییەی ٢٠١٦) تا بەئێستا بە بلاوکردنەوەی هەشت ڕاپۆرت، پێبەندی تۆکمەی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بەڕێککەوتنیی ناڤۆکی تەیید کردووە . ڕێککەوتننی ناڤۆکی ئێران وپێنج کۆیەک (بەریتانیا، فەرەنسا، ڕوسیا ، چین ئەمریکا و ئەلمانیا) لە ژەنڤییەی ٢١٠٦ ەوە جێبەجێکراوە، بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا وەکوو یەکێ لە ئەندامانی ئەو گرووپە بەردەوام لەمەڕ جێبەجێکردنیی بەرجام پەیمان شکێنی دەکات .