سەردار جەلالی: ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران، ستراتژیای بەرەڤانی لە داعش پێوشوێن دەگرێ
سەرۆکی ڕێکخراوی بەرگریی ناسەربازی و پێشگرانەی ئێران وتی: ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەرەی دەسەڵاتی ئێران لە ناوچەدا، ستراتژیای بەرەڤانی لە داعش پێوشوێن دەگرێ و لەبەرامبەردا ڕایدەگەیێنێ، هەوڵەکانی ئێران ، دەبێتە مایەی نائارامیی ناوچەکە.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، سەرتیپ غولامڕەزا جەلالی ئەمڕۆ دووشەممە لە جڤینی نیشتمانیی بەرگریی ناسەربازی و پێشگرانە لە تاران، وتی: کردەی سەرچاوەگرتوو لە پێبەندنەبوونی ئەمریکا بە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(بەرجام) و پەڵپ و بیانوو هێنانەوە بۆ سەردانی ناوەندە سەربازییەکان و توانای مووشەکیی ئێران، پێشاندەری ستراتژیای نوێی ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی شۆڕشی ئیسلامییە.
سەرۆکی ڕێکخراوی بەرگریی پێشگرانەی ئێران، هەروەها وتی: دوژمنانی شۆڕشی ئیسلامی، سێ ستراتژیای شەڕی ئابووری، هەڕەشەو گوڕەشە لە جەماوەر و پەلاماری سایبرییان بۆ بەرەوڕووبوونەوەی ئێران هەڵبژارد و بەفەرمیی ڕایانگەیاندن.
سەردار جەلالی هەروەها لەبارەی هەڕەشە سایبرییەکانی ئەمریکا لەدژ ئێران پێی داگرت: کۆماری ئیسلامی وەڵامی شێلگیرانە دەداتەوە بە بایکۆت و هەڕەشە نوێکانی ئەمریکا.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ی ئۆکتۆبر(هەشتی گەڵاڕێزان) ساڵڕۆژی دامەزرانی ڕێکخراوی بەرگریی ناسەربازیی و پێشگرانە لەئێرانە.