شەمخانی : ئێران بە هیچ لەونێک لەبارەی بەرجا م وتووێژی هەمدیسان ناکاتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i313603-شەمخانی_ئێران_بە_هیچ_لەونێک_لەبارەی_بەرجا_م_وتووێژی_هەمدیسان_ناکاتەوە
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران پێداگری کرد: بە هیچ لەونێک وبەهیچ مەرجێک ، مەسەلەی وتووێژی هەمدیسان لە هیچ بڕگەیەک لەبەرنامەی کۆهەنگاوی هاوبەش (بەرجام) لەئارادانیە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 31, 2017 12:54 Asia/Tehran
  • شەمخانی : ئێران بە هیچ لەونێک لەبارەی بەرجا م وتووێژی هەمدیسان ناکاتەوە

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران پێداگری کرد: بە هیچ لەونێک وبەهیچ مەرجێک ، مەسەلەی وتووێژی هەمدیسان لە هیچ بڕگەیەک لەبەرنامەی کۆهەنگاوی هاوبەش (بەرجام) لەئارادانیە .

عەلی شەمخانی دەبیری ئەنجومەنی باڵای ئەمنیەتی نیشتمانی ئێران ئەڕۆ سێ شەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە شوێنی بەرێوەچوونی بیست وسێهەمین پێشانگەی چاپەمەنی وهەواڵدەریەکان لە تاران وتی: ئێران لە کردەوە دا سەلماندی لە پێبەندی بەرجامە وئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی یش هەشت جار ئەم پێبەندیەی پشت ڕاست کردوەتەوە.

شەمخانی لەبارەی هەڵوێستی ئێران لەبارەی وتووێژ لەهەمبەر بەرنامەی موشەکی وتی: وتووێژ لەسەر بەرنامەی موشەکی ئێران، مەسەلەیەکی کۆتایی پێ دراوەو بەپێی توانایی  خۆماڵیی ، ئێران پیداویستی خۆی دابین دەکات.

دەبیری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتمانی ئێران لەبارەی بڕیاری کۆنگرەی ئەمریکا بۆداسەپانی یاسای " کاتسا" یا دایکی بایکوتەکان لەدژی ئێران پیداگری کرد: لە کاتێکەوە کە ئەمریکیەکان بەخەیاڵی خۆیان دایکی بومبەکانیان دروست کردووە کۆلێک هات وهاواری سەربازیان وەڕێ خستووە بەڵام تایبەتمەندیەکی نەبوو لەوکاتەوە هەتا بە ئەمڕۆ ئێڕان وەکوو وەڵاتێکی بەهێز ، پەرەسەندوو ، ناسێندراوە بەڵام بایکوتەکان هیچ کارتێکەریکەی لە کردەوەکانی بناغەیی نەتەوەی ئێران نابێت.

شەمخانی بە ئاماژەدان بە گوڕانکاریەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقیش ڕایگەیاند : بەڕیوە چوونی گشت پرسیی جیا بوونەوەی هەڕێمی کوردستانی عێراق بووە هۆی جیاوازی ودووبەرەکی لەنێوان خەڵکی کوردی ئەم وڵاتە ومەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق چارەیەکی نیە بێجگە لەمەکە دەسەڵاتدارەتی ئەم ناوچەیە کە لەباری کاتیشەوە کۆتایی پێ هاتووە، ڕادەست بکات.