زەریف: بنەمای سیاسەتی دەرەوەیی ئەمریکا بە پێی نیازپاکی نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i313642-زەریف_بنەمای_سیاسەتی_دەرەوەیی_ئەمریکا_بە_پێی_نیازپاکی_نییە
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی نیازپاک نەبوون، بنەمای سیاسەتی ئەمریکا و بەتایبەتی دەوڵەتی نوێی ئەم وڵاتەیە، وتیشی: لە سەرەتای سەرۆکایەتی دوناڵد ترەمپ نیازخراپی لە دەستووری کاری سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا دانرا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 01, 2017 03:57 Asia/Tehran
  • زەریف: بنەمای سیاسەتی دەرەوەیی ئەمریکا بە پێی نیازپاکی نییە

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی نیازپاک نەبوون، بنەمای سیاسەتی ئەمریکا و بەتایبەتی دەوڵەتی نوێی ئەم وڵاتەیە، وتیشی: لە سەرەتای سەرۆکایەتی دوناڵد ترەمپ نیازخراپی لە دەستووری کاری سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا دانرا .

محەممەد جەواد زەریف  ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژ لەگەڵ خانەی مللەت  (هەواڵدەریی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی)  وتی : بە پێی  مافی نێونەتەوەیی، وڵاتانێکی وەک  ئەمریکا کە بە نیازخراپی  ڕێککەوتنەکانی نێونەتەوەیی جێبەجێ ناکەن، تووشی  چەشنێک  بنپێکران  بە ناوی نیازخراپی  دەبن  .

زەریف سەبارەت بە  ئاستی کارتێکەریی  بڕیارەکانی کۆنگرەلە چارەنووسی  جێبەجێ کرانی بەرجام  وتی :  یاساکانی ناوخۆیی ئەمریکا  پێوەندی بەم وڵاتەوە  هەیە  بەڵام  بەبڕوای کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بەرپرسی جێبەجێ کرانی  بەڵێنە نێودەوڵەتییەکان، دەوڵەتی ئەمریکایە کە ئەم پرسە خاوەن گرینگایەتیەکی  زۆرە  .

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ڕاگەیاندنی   ئەمەی دەوڵەتی ئەمریکا ناتوانێ   خۆی لە پشتی  بڕیارەکانی  کۆنگرە بشارێتەوە  وتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئەنجام دا بە پێی یاساکانی ئەمریکا بڕیاری پێویست  دەدات.

وەزیری دەرەوە بە ڕاگەیاندنی ئەمەی  ئەمریکییەکان هەوڵ دەدەن بە ئاڵۆزکردنی بارودۆخەکە،  پێش بە کەڵک وەرگرتنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرجام بگرن، وتی :  ئەم هەڵس و کەوتە نەتەنیا بە پێچەوانە  بنەمای  نیازپاکییە  بەڵکوو لەگەڵ خاڵەکانی  بیست و شەش و بیست و هەشت و بیست و نۆی  بەرجامیش دژایەتی هەیە.

دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا  هەمووکات بە پێچەوانەی  هەڵوێستەکانی لایەنەکانی دیکەی بەرجام  پێداگری کردوە : بەرنامەی  هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی  واتە بەرجام، ڕێککەوتنێکی  پڕمەترسییە.