دەسپێکی دوهەمین دانشتنی سێ قۆڵی ئێران و روسیا و کۆماری ئازەربایجان لە تاران
دوهەمین دانیشتنی سێ قۆڵیی کوماری ئیسلامیی ئێران و روسیا و کۆماری ئازەربایجان بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمارانی سێ وڵات دوانیوەڕۆی چوارشەممە لە تاران دەست پێ بوو .
حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا و و ئیلهام عەلی ئێف سەرۆک کۆماری ئازەربایجان ، لە دەسپێکی ئەم دانیشتنەدا ، وێنەی یادگاریان گرت .
سەرۆک کۆمارانی ئێران ، روسیا و کوماری ئازەربایجان بڕیارە لە دانیشتنی سێ قۆڵیی تارندا ، لە بارەی هاریکاریەکانی سیاسی ، ئابووریی ، فەرهەنگیی و دوایین گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە و جیهان وتووێژ بکەن .
یەکەم دانیشتنی هاوبەش و سێ قۆڵیی سەرۆک کۆمارانی ئێران ، روسیا و ئازەربایجان ئاگوستی 2016 لە باکۆ بەڕێوە چوو .
بەر لەم دانیشتنە ، حەسەن روحانی لە گەڵ ڤلادیمیر پوتین و ئیلهام عەلی ئێف بە جیا دیدار و وتووێژی کرد . لەم دیدارانەدا جەخت کرایەوە لەسەر هاریکاریەکانی ئێران لە گەڵ روسیا و کۆماری ئازەربایجان .