تشرینی دووه‌م 02, 2017 20:35 Asia/Tehran
  • لاریجانی : ڕیاز تاقمە تیرۆریستەکان دژی ئێران هان دەدات

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وێڕای پێداگرتن لە سەر هاوکاریی ڕژێمی زایونی و عەرەبستان بۆ دوژمنایەتی کردنی ئێران وتیشی: ڕیاز تاقمە تیرۆریست و دژە شۆڕەشەکان لە ناوچەکەدا دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڵدەخڕێنێ.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی یانەی گەل ، عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە قوم دا وێڕای ئاماژە کردن بە نیگەرانییەکانی ڕژێمی زایونی و عەرەبستان سەبارەت بە چالاکییەکانی ئێران و تەوەرەی خۆڕاگریی وتیشی: تەلەبیب و ڕیاز لەماوەی ساڵانی ئەم دواییە هەنگاوی بەبڕشتانەیان بەدژی ئێران لە پرسە نێونەتەوەیی و ناوچەییەکاندا هەڵگرتووە.

عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا سەبارەت بە کردارەکانی دوژمنکارانەی واشێنگتۆن لە ڕەوتی ڕاپەڕاندنی هەنگاوی هاوبەش پێی داگرت: لە نێوان ئەمریکاو هاوپەیمانە ئەورووپییەکانی لە بارەی پرسی ناڤۆکیی ئێرانەوە ناکۆکی دروست بووە.

 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەردەوام بە پێچەوانەی هەڵوێستی لایەنەکانی دیکەی هەنگاوی هاوبەش، ڕێککەوتنی ناڤۆکیی وەک ڕێککەوتنێکی ترسناک وەسفکردووەو داوای تێکدانی دەکات، دیارە ئەمەش بڕیارێکە کە بەرەوڕووی ڕەخنەی بەرفراوانی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی لەوانە لایەنەکانی دیکەی ڕێککەوتنەکە واتە (ڕووسیا، چین، بەریتانیا، فەرانساو ئەڵمان) و تەنانەت زۆرێک لە کاربەدەستانی ئەمریکاش بووەتەوە.

سەرپەیڤ