تشرینی دووه‌م 07, 2017 20:41 Asia/Tehran
  • پەیوەندیی تەلەیفونیی زەریف و بوریس جانسۆن لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ناوچە

محەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بوریس جانسۆن وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئەمڕۆ سێ شەممە بەتەلەیفون وتووێژیان کرد.

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو پەیوەندییە تەلەیفونییە، ئاماژەی کردە کردەی دنەدەرانەی عەرەبستان لەناوچەو وێڕای ڕەت کردنەوەی ئیدیعاوبانگەشە پێچەوانەو مەترسیدارەکانی بەرپرسانی رژیمی سەعوودیا، لە دژ مافە نێودەوڵەتییەکان و جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتوورکان لێکیدایەوە.

بەرلەوە، محەممەد بن سەلمان پاشمیری عەرەبستانی سەعوودی لە پەیوەندیی تەلەیفونی لەگەڵ بوریس جانسۆن ئیدیعای کرد: دەورگێڕانی ئێران لە دابین کردنی مووشەک بۆ بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن، دەسدرێژکاریی سەربازیی ئاشکرایە لەلایەن ئێرانەوە.

وەزیرانی دەرەوەی ئێران وبەریتانیا هەروەها لەبارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و دوا گۆڕانکارییە ناوچەیی و جیهانییەکان وتووێژیان کرد.

سەرپەیڤ