زەریف: وڵاتانی ئەندامی ئێکۆ بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەمارگرژی پێکەوە هاوکاری بکەن
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بەباسکردن ئەوەی دەمارگرژی ڕیشەی لە بێ فەرهەنگی دا یە لەسەر هاوکاری لە نێوان وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکارییەکانی ئابووری " ئێکۆ" بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی دەمارگرژی جەختیکرد .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، " محەممەد جەواد زەریف" شەوی چوار شەممە لە پەراوێزی سەردانی دامەزراوەی فەرهەنگی "ئێکۆ" لە تاران وتیشی . ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرو ڕووی مەترسی جۆر بەجۆر لە وان دەمارگرژی یە کە ڕیشەی سەرەکی لە بێ فەرهەنگی دایە.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها بە ڕێزگرتن لە "محەمەد مەهدی مەزاهیری" سەرۆک و کارگێرانی دامەزراوەی فەرهەنگی "ئێکۆ" وتی: لە نێوان سەرجەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دا کە لە ناوچەکە دان، دامەزراوەی "ئێکۆ" خاوەنی زیاتری هاودەنگی فەرهەنگییە.
زەریف بەڕاشکاوی وتی، پێوەندییە قووڵەکانی میژووی، فەرهەنگی وئایینزایی، وڵاتانی ناوچەکەی بەیەکەوە نزیک کردووە . دامەزراوەی فەرهەنگی "ئێکۆ" ناوەندێکی نێو نەتەوەییە کە جگە لە هاوکاریی هاوبەشی نێوان وڵاتانی ئەندامی "ئێکۆ"(ڕێکخراوی هاریکای ئابوور) ، لەگەڵ وڵاتانی دیکەیش تەعامۆلاتێکی هەیە لە دەڤەری فەرهەنگی، هۆنەر،ئەدەب، زانست و تویژینەوە دا.
ئێران، تورکیا، پاکستان، ئەفغانستان، تورکەمەنستان، قرقیزستان، ئۆزبەکستان، قەزاقستان، تاجیکستان وکۆماری ئازەربایجان ، ١٠ ئەندامی ڕێکخراوی هاریکاری ئابووری "ئێکۆ"ن.