زەریف: هەموو قەیرانەکان بە دیپلۆماسی چارەسەر دەکرێن
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە جەختکردن لە سەر ئەوەی کەنابێ قەیرانیکی تازە سەپێندرێت بە سەر ناوچەکە، وتی: هیچ قەیرانێک لە ئارا دانییە کە دیپلۆماسی نەتوانێ چارەسەری بکات .
"محەممەد جەواد زەریف" ڕۆژی چوار شەممە لە توئیتیردا نووسی: بەهەر ڕادە لە کۆتایی دان بە کامووسی سوریا لە ڕێگای وتووێژی هەمەلایانە نزیک دەبینەوە ، هەر ئەم کارەیش بۆ یەمەن دەبێ ئەنجام بدەین.
وەزیری دەرەوەی ئێران بە جەختکردن لە سەر ئەوەی کە نابێ قەیرانیکی تازە بە هۆی بۆمباران، هەرەشە و یان لەکارکشانەوە سەپێندریتە سەر ناوچەکە، وتیشی: بەر لەمە سەلمێندراوە هیج قەیرانیک نییە لە رێگای دیپلۆماسی چارەسەر نەکردرێت .
زەریف وتیشی: ئامانجی ئێران دابینی و پاراستنی ئاشتییەکە هیج لایەنێک لەو بێ وەری و جیا نەبێتەوە .
جگە لە قەیرانی سوریا (٢٠١١) و قەیرانی یەمەن کە لە مارچی ٢٠١٥ەوە دوای دەستدرێژی سەعوودی و ترۆریستانێک کە لایەنگرییان لێوە دەکات بۆ سەر ئەو وڵاتانە دەستپێکراوە، لە رۆژانی ئەمدواییە ناوچەکە شایەتی هەوڵەکانی مێحوەری سەعوودی- زایۆنی لەپێناو نانەوەی قەیرانێکی تازەیە .
سەعد حەریری" ، رۆژی شەممە لە ڕیاز ، کشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی لوبنان ڕاگەیاند و پاشان بانگەشە گەلیکی دژی ئێران و حیزبۆڵڵا بەیان کرد .
بە گوێرەی ڕاگەیاندرانی کارناسەکان ، ڕاگەیاندرانی کشانەوەی حەریری لەعەرەبستان و قسەکانی دژە ئێرانی و دژە حیزبۆڵڵای وی، بە ئاشکرای باسی ڕۆڵی سەرەکی ئالی سەعوود و ڕژیمی زایۆنی دەکەن لەم کردەوە لە ناکاوەی " سەعد حەریری" دا .