گەییشتنی وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئوزبەکستان
وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی (ئاسایشت و گەشەی پاوەجێ لە ئاسیای ناوەندی) گەییشتە شاری سەمەرقەندی ئوزبەکستان.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، موحەممەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەردانەکەی بۆ ئوزبەکستان، جیا لە دیدارو وتووێژی لەگەڵ کاربەدەستانی ئەم وڵاتە ڕۆژی هەینیش لە کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی (ئاسایشت و گەشەی پاوەجێ لە ئاسیای ناوەندی) دا بەشداری دەکات.
لەم کۆبوونەوەیەدا کە لە شاری سەمەرقەند دا بەڕێوە دەچێت، کاربەدەستان و کەسایەتییە نێونەتەوەیی و ناوچەییەکان بەشداری دەکەن.
موحەممەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە سەردانەکەی تاجیکستانی لەگەڵ ئیمامعەلی ڕەحمان سەرۆک کۆمارو سیراجەددین ئەسلۆف وەزیری دەرەوەی تاجیکستان دیداری کرد و سەبارەت بە ڕێگاکانی گەشەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان بابەتگەلی ناوچەیی و نێونەتەوەیی قسەی لەگەڵ کردن.
ئەمەو لە لایەکی دیکەوە بینای تازەی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دووشەنبەی پێتەختی تاجیکستان بە ئامادە بوونی وەزیرانی دەرەوەی هەردووک وڵات بە شێوەی فەرمیانە کرایەوە.