پەیامی سەرەخۆشی بەرپرسان بە دوای گیان له ده ستدانی ژۆمارەیەک لە خەڵکی ئێران بە هۆی بوومەلەرزەوە
وەزیری ناوخۆ ، سەرۆکی کۆگەی دیاریکردنی بەرژەوەندی نیزامی ئێران ، ئایەتۆڵڵا حسێن نووری هەمەدانی و تەولیتی حەزرەتی مەعسوومە (س) کوژرانی ژومارێک لە خەڵکیان بە هۆی ڕوودانی بوومەلەرزە لە ڕۆژئاوای ئێران سەرەخۆشی کرد .
بوومەلەرزەیەک بە تەوژەمی حەوت پوینت سێ ڕیشتر شەوی دووشەمە ناوچە جۆراوجؤۆەکانی ڕۆژئاوای ئێرانی هەژاند تا ئێستا دوایین ئاماری کوزراوانی بوومەلەرزەکە 348 کوژراو ژوماری برینداران 6603 کەس ڕاگەیندراوە . موحەمەد جەوارد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی دووشەمە لە پەیامێکدا کوژران و بریندار بوونی سەدان کەس لە خەڵکیان بە دوای ڕوودانی بوومەلەرزەکەی ڕۆژئاوای ئێرانی سەرەخۆشی کرد . موحەمەد جەواد زەریف هەروەها هاوخەمی خۆی دەربڕی لە گەڵ دەوڵەت و خەڵکی ئێراق بە تایبەت بنەماڵەی قوربانیەکان لە ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکانی ئەو وڵاتە . هاوکات لە گەڵ ڕوودانی بوومەلەرزە لە ئێران بەشگەلێک لە ئێراقیش هەژا . ئایەتۆڵڵا مەحموود هاشمی شاهڕودی سەرۆکی کۆگەی دیاریکردنی بەرژەوەندی نیزامی ئێرانیش کوژرانی ژۆمارێک لە خەڵکی ڕۆژئاوای ئێرانی بە هۆی بوومەلەرزەکەی دوێنێ شەوی سەرەخۆشی کرد و هیواداری دەربڕی کە بە یارمەتی هەموو بەرپرسان هەرچی خێراتر فریاگوزاری و یارمەتی کاریگەر و گشتداگر بدرێت بە زیان دیتووان . ئایەتۆڵڵا حسێن نووری هەمەدانی لە مەرجەعە کانی تەقلید ، ئایەتۆڵڵا سەید موحەمەد سەعیدی تەولیتی گڵکۆی حەزرەتی مەعسوومە و ناوەندی بەڕێوەبەرایەتی حەوزەکانی علمیەی قوم لە پەیامگەلێکی جیاجیادا بە دوای ڕووداوی بوومەلەرزە لە ڕۆژئاوای ئێران لە خەڵکی ئێران سەرەخۆشیان کرد .