تشرینی دووه‌م 14, 2017 07:52 Asia/Tehran
  • ڕێزگرتنی ئێران لە کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی /زەریف: توانایی بەڕێوەبەرایەتی قەیرانی بوومەلەرزەمان هەیە

" محەممەد جەوادزەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران بەیانی سێی شەممە لە توئیتێر وێڕای ڕێزگرتن لە دەربرینی هاوخەمی و پێشنیاری وڵاتە جۆر بەجۆرەکان لەمەڕ یارمەتی دانیی بوومەلەرزە لێدراوانی ڕۆژئاوای ئێران ڕایگەیاند هەر ئێستا ئێران توانایی بەڕێوە بەرایەتی قەیرانی ئەو بوومەلەرزەیەی بە سەرچاوەکانی نێو خۆیی هەیە .

بوومەلەرزەیەک بە گەورەیی حەوت و سێی دەیەمی پلەی ڕیختێر شەوی دووشەممە ناوچە جۆر بەجۆرەکانی ڕۆژئاوای ئێران و هەروەها  ناوچە رۆژهەڵاتییەکانی  عێراقی لەراندەوە. تا بە ئێستا  بە هۆی ئەو بوومەلەرزەیە لە ئێران، ٤١٣ کەرس کوژراون و حەوت هەزار و ٣٧٠ کەسیش بریندار بوون. هەر وەها تا بە ئێستا ١٩٣ دوا لەرزە ستانی کرمانشانی لەرزاندۆتەوە .

  زۆرێک لە سەران و کاربەدەستانی وڵاتان وڕێکخراوەکانی نێو دەوڵەتی دوای ڕوودانی  بوومەلەرزە بە ناردنی پەیام و یان لە پێوەندییەکانی تەلەفوونی لەگەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران، لەگەڵ دەوڵەت و گەلی ئێران هاودەردی و ئامادەییان ڕاگەیاندووە لەمەڕ یارمەتی دانی بوومە لەرزە لێدراوان.

 بەرپرسانی نێو خۆیی و لەشکەری ئێران لەوان سەردار سەرلەشکەر " محەممەد عەلی جەعفەری" فەرماندەری گشتی سوپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی  و ئەمیر سەرلەشکەر " عەبدۆڕەحیم مووسەوی" فەرماندەری گشتی سوپای ئێران بۆ لێکدانەوەی بارودۆخ و بەرنامە ڕێژی لە ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان دا ئامادەن. بە فەرمانی " حەسەن رۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ، وەزیرانی نێو خۆ و تەندروستی، دەرمان و فێرکاری پزشکی و سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سوور هاورێ گرووپێک لە ناوەندی سەرۆک کۆمارەتی ، بەڕێکراون بۆ ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکانی ستانی کرماشان. 

هەر لەم چوار چێوەیە؛ " رۆحانی" ئەمرۆ سێی شەممە بۆ چاوە دێری و لێکدانەوەی پرۆسەی فریاگوزاری بە بوومەلەرزە لێدراوان و دیدار لەگەڵ زەبر وێکەوتووان سەردانی پارێزگای کرماشان دەکات .نیشتە جێی کردنیی خێرای خەڵکی بوومەلەرزە لێدراو لە کاتژێرەکانی سەرەتای  دوای یەکەم بوومەلەرزە دەستپێکراوە و فریا گوزاری بە ئیمکاناتی دەوڵەتی ، سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی، سپا و بەسیج بە بومەلەرزە لێدراوان هەر وا درێژەی هەیە . نەخۆشخانەکانی ساراییش لە ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان دا سەقامگیر بوونە وهێزی فریا گوزار بەڕێکراون بۆ ناوچەکە .

 

 

سەرپەیڤ