زەریف: عەرەبستان چاوی خۆی لە سەر ڕاستییە مێژووییەکان داخستووە
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران راشکاوانە رایگەیاند: سەعوودییەکان بە بێ ئاوڕدانەوە لە راستییە مێژوییەکان کردەوەی دوژمنکارانە و نەزانانە ئەنجام دەدەن کە تا ئێستا هەر بۆتە هۆی زەبر کەوتن لە قازانج و بەرژەوەندیی خۆیان.
"محەممەد جەواد زەریف" ڕۆژی هەینی وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی مەجلیس؛ سەبارەت بە سیاسەتی ئاڵۆزی سازکەری "محەممەد بن سەلمان" پاشمیری عەرەبستانی سەعوودی و ئەگەری ڕوودانی شەڕ لە نێوان عەرەبستان و ئێران ڕایگەیاند: سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام لە سەر بنەمای لۆژیک و ئاوەز بووە.
وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها پێی داگرت: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە جیاتی پەرەپێدانی شەڕ و کێشە و ناکۆکی هەوڵ دەدا ئاشتی و پاوەجێیی لە ناوچەکە دابمەزرێ.
زەریف ئاماژەی کردە سیاسەتە تێکدەرانەکانی عەرەبستان لە یەمەن، سووریا، ئێراق و لوبنان وتی: خەڵکی ناوچەکە لەو سیاسەتانە زەبری زۆریان لێ کەوتووە و راگرتن و کۆتایی هێنان بەو ڕەوتە تەواو پێویستە.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشتریش ڕاشکاوانە رایگەیاندبوو: عەرەبستان یەکسەر خەریکی شەڕی دەسدرێژکارانە، زۆربێژی و زۆرەملی نواندن لە ناوچەکە، کردەوەی ئاڵۆزی سازکەر و دنەدەرانەی پڕمەترسییە و کەچی ئێران لەبەر دواهاتەکانی ئەو کردەوانەی بە تاوانبار دەزانێ.
کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام جەختی کردووە لە سەر ئەوەی کە عەرەبستانی سەعوودی ئێستایش هەر هەمان ستراتژیی پڕهەڵە، پڕخەرج و بێ ئاکامی ساڵانی ڕابردووی پێ و شوێن دەگرێ وتیشی: ڕیاز دەبێ بە دواڕۆژبینی و بە پێی قازانج و بەرژەوەندیی و بەرپرسایەتیی خۆی، ڕاستییەکانی ناوچە بە درووستی و بە بێ تەعەسووب و بەدوور لە هەرچەشنە دوژمنایەتی و لاسارییەک قەبووڵ کات.