سەردانی نوێنەری ڕێبەری باڵای شۆڕش لە بەرکەوتووانی بوومەلەرزەی رۆژاوای ئێران
نوێنەری ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی دوێنێ هەینی سەردانی ژمارێک لە بەرکەوتووانی بوومەلەرزەی ئەم دواییەی ڕۆژاوای ئێرانی کرد کە لە نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی(ڕە)ی تاران خەوێندراون.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن؛ حوجەتولئیسلام وەلموسلمین سەیید ڕەزا تەقەوی وێڕای ڕاگەیاندنی سڵاوی ڕێبەری باڵای شۆڕش، سەلامەتی و چاکبوونەوەی بۆ لێقەوماوان و بەرکەوتووانی بوومەلەرزە بەئاوات خواست.
ئێستا٢٥ بریندار و بەرکەوتووی بوومەلەرزەی ئەم دواییەی رۆژاوای ئێران لەنەخۆشخانەی ئیمام خومەینی(ڕە) ی تاران خەوێندراون. شەشیان پێشتر لەو ناوەندە لەژێر چاوەێری دابوون وچارەسەر کراون.
بڕیارە نوێنەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی سەردانی بەرکەوتووانی بوومەلەرزە لە دوو نەخۆشخانەی سیناو فیروزگەری تارانیش بکات.
رۆژی سێ شەممەش شاندێک لەلایەن نووسینگەی مەقامی مەزنی ڕێبەری بەمەبەستی سەردانی ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان و تاووتوێی ڕەوتی ڕاژەکاری گەیاندن بە بوومەلەرزە لێدراوان گەیشتە کرماشان(ڕۆژاوای ئێران).
بوومەلەرزەیەکی٧.٣ریشتەریی شەوی یەکشەممەی ڕابردوو ڕۆژاوای ئێرانی هەژاند. تائێستا بەهۆی ئەو بوومەلەرزەوە ٤٣٦کەس گیانیان لەدەست داوەو نزیک بە نۆ هەزار و ٣٨٨کەس بریندار بوون.
بەرپرسانی حکومەتی و کاربەدەستانی جیاجیای سەربازیی ئێران هەر لە یەکەم کاژێرەکانی ڕوودانی بوومەلەرزە، بۆ لێکدانەوەی دۆخەکەو بەرنامەڕێژی، لەناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان ئامادە بوون.
نیشتەجێکرانی بەپەلەو نائاسایی خەڵکی بوومەلەرزەلێدراو لە یەکەم کاژێرەکانی ڕوودانی کارەساتەکە دەسپێکراو کاری فریاگوزاری بەهەوڵی حکومەت، سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، سوپاو جەماوەر بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزە هەروا بەردەوامە.
نەخۆشخانە سەحراییەکانیش لەناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان جێگیر و هێزە خۆبەخشەکان رەوانەی ناوچەکە کراون.