ئامادە بوونی پانسەد ئەندیشمەندی جیهانی ئیسلام لە کۆبوونەوەی هۆگران وئەویندارانی ئالوبەیت ع لەتاران
ئەندامی لێژنەی میدیا وزانیاری گەیاندنی ئەرکانی بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەکانی جیهانیی ئەویندارانی ئالو بەیت ع وتی:لەحاڵێکدا دوژمنان دەیانهەوێ لە نێوان وڵاتانی ئیسلامی دووبەرەکی ودرزوکەلین بەدی بهێنن، بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئالو بەیت ع لە تاران یارمەتی ئەدات بە یەکیەتی موسوڵمانانی ناوچە.
کۆبوونەوەی جیهانی ئەویندارانی ئالوبەیت ع وپرسی تەکفیریەکان لە رۆژی چوارشەممە بیست ودووی نوامبەرلەتاران دەسبەکار دەکات. بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا محەممەد عەلی ئەنوشە ئەمڕٶ دوشەممە وتی: بەشداری فرەتر لە پانسەد کەس لە زانایانی هەڵکەوتەی شیعە وسوننە لە نەوەد وڵاتی جیهان لە تاران ، ئەم دەرفەتەی بۆ میدیاکان بە تایبەت کەناڵەکانی ڕادیویی وتەلە فیزیۆنی دابین دەکات ، هەتالە دەنگ وبیروڕای زانایان وئەندیشمەندان وزانایانی موسوڵمانان لە شکڵ گرتنی ئۆمەتی تاقانە بۆ بەرەنگار بوونەوەی تاقمە لادەروچەواشەکان ئاگادار بن. ئەندامی لێژنەی میدیا وزانیاری گەیاندنی ئەرکانی بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی جیهانی ئەویندارانی ئالوبەیت ع وتی: مژارە گرینگەکانی جیهانی ئیسلام هەروەک چەمک ناسی ومەکتەب ناسیی ئالوبەیت ع ، ئاڵوزی نانەوەی تەکفیریەکان، دەوری ئالوبەیت ع لە مەکتەبی ئیسلام وستراتژیەکان وڕیکارەکانی هاوکاری ویەکگرتووی ئۆمەتی ئیسلامی لە بەرهەمە کانی کەناڵە تەلەفیزیۆنی وڕادیوییەکانی ئیسلامی دادەنرێت.