تشرینی دووه‌م 26, 2017 10:21 Asia/Tehran
  • زەریف: لابردنی بەرتەسکییەکانی بانکی پێویستە

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، لابردنی بەرتەسکییەکانی بانکیی لەبەرامبەر بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی واتە بەرجامی بە پێویست زانی .

محەممەد جەواد زەریف  ، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی  شەممە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ یانوش  لواندوفسکی ،  سەرۆکی تاقمی پێوەندی لەگەڵ  ئێران لە پەرلەمانی ئەورووپا لە تاران بە ئاماژەدان بەمەی  کە یەکێتیی ئەورووپا شەریکی گرینگ بۆ ئێرانە، جێبەجێ کردنی  تۆکمەوتەواوی بەرجام لەلایەن هەموو لایەنەکان و بەهرەمەند بوونی ئێران لە بەرژەوەندییەکانی  بەرجامی  داوا کرد  .

یانوش لواندوفسکیش لەم چاوپێکەوتنە بەڕاگەیاندنی  دووبارەی  داکۆکی تۆکمەوتەواوی ئەورووپا لە بەرجام و پێویستی جێبەجێ کردنی تۆکمەوتەواوی لەلایەن هەموو وڵاتان، بەرجامی بە ئەنجامی سەبر، لەخۆبوردوویی  و دیپلۆماسی هەموو  وڵاتانی وتووێژکار وەسف کرد و  وتی : ئەنجام و سەمەرەی  بەرجام  دەبێ هەستی پێ بکرێت .

دوولایەن هەروەها لەم چاوپێکەوتنە سەبارەت بەڕێگەکانی پەرەپێدانی هاوکارییەکانی نێوان  کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەورووپا، گۆڕانکارییەکانی ناوچە و بەرجام  وتووێژیان کرد و بیروڕایان گۆڕییەوە.

زەریف هەروەها  وڵامی  پرسیاری هەندێ ئەندامی شاندی پەرلەمانی ئەورووپا سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەی  دایە وە  .

یانوش لواندۆفسکی   هاوڕێ لەگەڵ دە کەس لە کارناسان و نوێنەرانی پەرلەمانی ئەورووپا  ڕۆژی شەممە بە مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران،  گەیشتە تاران .

سەرپەیڤ