May 19, 2025 19:57 Asia/Tehran
  • زۆر بوونی ژمارەی شەهیدانی جەنایەتی زایۆنییەکان هاوکات لەگەڵ بۆسەی ئەلقەسام دژی سەربازانی زایۆنی لە باکووری غەززە

وەزارەتی تەندروستی غەززە ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا شەهیدبوون و برینداربوونی زیاتر لە 500 فەلەستینی لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا ڕاگەیاند و زیاد بوونی هەژماری شەهیدانی شەڕی جینۆسایدی بۆ 53 هەزار و 486 کەس ڕاگەیاند

 وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەزە ڕایگەیاند لە میانی  پەلامارەکانی  سوپای  زایونی  بۆ سەر کەرتی غەززە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ١٣٦ فەلەستینی ک پەهید و ٣٦٤ کەسی دیکەش برینداربوون. وەزارەتەکە  هەروەها ڕایگەیاند کە هێزەکانی فریاکەوتن تەرمی ١١ شەهیدی دیکەیان لە ژێر داروپەردوو دەرهێناوە. وەزارەتی تەندرووستی غەززە ڕایگەیاند، بەهۆی بەردەوامی  پەلامارەکانی  ڕژێمی  زایونی  لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣وە، کۆی گشتیی شەهیدانی شەڕەکە بۆ ٥٣ هەزار و ٤٨٦ ​​کەس و ژمارەی بریندارەکانیش بۆ ١٥١ هەزار و ٣٩٨ کەس زیادیکردووە. بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی دیکە،  نووسینگەی  ڕاگەیاندنی دەوڵەتی غەززە و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ڕاپۆرتێکدا هۆشدارییان داوە سەبارەت بە زیادبوونی بەرچاوی برسێتی و قەیرانی مرۆیی لە کەرتی غەززە و داوای خێراکردنی گەیاندنی یارمەتیی خۆراک و دەرمان و سووتەمەنی بۆ ناوچەکەی کردووە. لە هەمان کاتدا باڵی سەربازی بزووتنەوەی خۆڕاگریی حەماس جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنی بۆسەی ئامانجدار و ئاڵۆزی لە باکووری کەرتی غەززە ڕاگەیاند کە لەو ماوەیەدا چەندین ئۆتۆمبێلی سەربازی کراونەتە ئامانج و هێزە زایۆنیستییەکان زیانی گیانییان بەرکەوتووە. گوردانەکانی عیزددین ئەلقەسام لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند،  خەباتکارەکانی  ئۆپەراسیۆنێکی ئاڵۆزیان لە ناوچەی ئەلعەتاترە لە ڕۆژئاوای بەیت لاحیا لە باکووری کەرتی غەززە ئەنجامداوە. لەم بۆسەیەدا سێ ئۆتۆمبێلی سەربازی زایونی بە بەکارهێنانی دوو بۆمبی "شواز" و ڕاکێتێکی "تاندوم" کرانە ئامانج.  

سەرپەیڤ