تشرینی دووه‌م 28, 2017 09:55 Asia/Tehran
  • وەزیری  درەوەی  ئێران  بەرەو  ئیرەوان کەوتە ڕێ

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرووی شاندێکی سیاسی ئابووری بەرەو ئیرەوانی پێتەختی ئەرمەنستان کەوتە ڕێ .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی ئیدارەی  گشتیی  دیپلۆماسی  مێدیایی  وەزارەتی  دەرەوە " موحەمەد جەواد زەریف  وەزیری  دەرەوەی   ئێران  کە بە بانگهێشتی   " ئیدوارد نەعلبەندیان " وەزیری  دەرەوەی  ئەرمەنستان  سەرلە بەیانی ئەمڕۆ  سێشەمە    چووەتە  ئیرەوان  لەو  سەفەرەدا  لە گەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی  ئەرمەنستان  دیدار و سەبارەت  بە ڕێگاکانی  پەرەی پەیوەندیەکانی دوو لایەنە  و   پرسەکانی  دیکە  وتووێژ دەکات . بە وتەی   بەهرام قاسمی  وتەبێژی  وەزارەتی  دەرەوەی  ئێران ، شاندێک  لە بازەرگانەکانی بەشی  تایبەتیی لە سەفەر بۆ   ئەرمەنستان  هاوڕێیەتی زەریف دەکەن .

سەرپەیڤ