پیداگری سەرۆک کۆماری ئەرمەنستان لەسەر پەرەی هاوکاریەکان لەگەڵ ئێران
سەرۆک کۆماری ئەرمەنستان ،خوازیاری پەرەی هاوکاریەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لە بوارە جۆربەجۆرەوکان بوو.
سرژ سرکیسیان سەرۆک کۆماری ئەرمەنستان ئەمڕٶ سێ شەممە لە دیدار لەگەڵ محەممە د جەوادی زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە ئیرەوان وتی: پێویست وزەروری یە بە سەرنج دان بە پێوەندیە لەمێژینەکانی دوو وڵات داهاتووی پێوەندی تاران - ئیرەوان بکیشرێت. سەرۆک کۆماری ئەرمەنستان وتی: بۆ پەرەی هاوکاریەکانی ئابووری لەگەڵ ئێڕان هیچ لەمپەریک لە ئارادا نیە وئیرەوان هەموو کات بۆ پاوەجیی کۆمار ئیسلامی ئێران گرینگایەتی تایبەت قائیل بووە وهەیە . سرژ سرکیسیان هەروە ها بە سەرخۆشی کردنی بوومەلەرزە لیدراوان لە ڕۆژئاوای ئێڕان بە دەوڵەت ونەتەوەی ئێران وتی: پێوەندیەکانی دوو وڵات دەبێ بەشێوەی بەردەوام پەرە بستێنێت. محەممەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێڕانیش بە راگەیاندنی سلاوی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێڕان بە سرژ سرکیسیان لە پەیامی سەرۆک کۆماری ئەرمەنستان بە ببۆنەی ڕودانی بوومەلەرزە لە رٶژئاوای ئێران ڕێزی گرت. زەریف بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ئەرمەنستان دراوسێی باش بۆ ئێرانە ، وتی: بەڕێوە بردنی کۆمسیۆنی هاوبەش دەتوانێ ببێتە هۆی پەرەی پێوەندیەکانی ئابووری دوو وڵات. وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بەیانی ئەمرٶ سێ شەممە لە سەرووی شاندێکی پایەبەرزی ئابووری لە تاجران وبازەرگانانی کەرتی تایبەتی ، گەیشتە ئیرەوان ی پێتەختی ئەرمەنستان. زەریف لەم سەفەرە یەک ڕۆژەیە دا لەگەڵ کارن لاراپتیان سەرۆک وەزیران وئیدوارد نەعلبەندیان وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەرمەنستان یش لە بارەی ڕیگاکانی پەرەی پێوەندی دوو لایەنە ومەسەلەکانی تری دوو لایەنە دیدار ووتووێژی کرد.