مورکردنی یادداشتی لێک گەیینی هاوکاری لەنێوان دادئەستێنی گشتیی ئێران و ڕووسیا
محەممەدجەعفەر مونتەزێری و یوری چایکا، دادئەستێنەکانی گشتی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕووسیا ، ڕۆژی سێ شەممە لەشاری سەن پترزبورگی ئەم وڵاتە چاویان بە یەک کەوت و لەسەر پەرەی هاوکارییەکانی دادەڤانی ئێران و ڕووسیا پێداگرییان کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، دوو لایەن لە کوتایی ئەم چاوپێکەوتنەدا یادداشتی لێک گەیینی هاوکاری دادەڤانیان مۆر کرد .
محەمەد جەعفەر مونتەزێری دادئەستێنی گشتیی ئێران بەمەبەستی ئەنجام داانی وتووێژی دوولایەنەو بەشداریکردن لە پازدەهەمین کۆبوونەوەی دادئەستێنەکانی گشتیی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای لە ڕوسیا دایە .
کۆبوونەوەی دادئەستێنە گشتییەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای لە ڕۆژی سێ شەممەوە دەستپێکراوە و هەتا سییەمی نوامبەر درێژەی دەبێت .
ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای پازدەی ژووئەنی ساڵی 2001 ی زایینی لە شانگهای چین لەلایەن قەزاقستان، چین، قرقیزستان، ڕووسیا، تاجیکستان و ئوزبەکستان ، بەمەبەستی هاوکاری چەند لایەنەی ئاسایشی، ئابووری و فەرهەنگی ، دامەزراوە.
دواجار هندو پاکستانیش چوونە ڕیزی ئەم ڕێکخراوەیە.
ئێستاکە ئێران ، ئەفغانستان ، مەغولستانو بلارووس، ئەندامانی چاودێری ئەم ڕێکخراوەیە ن.
کۆماری ئیسلامیی ئێران خەریکی وتووێژە لەسەر ئەمەی کە ئەندامەتی هەمیشەیی وەرگرێت .