چاوپێکەوتنی زەریف لەگەڵ سەروکی ئازەربایجان لە باکوو
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لەپەراوێزی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی دڵی ئاسیا لەباکوو لەگەڵ ئیلهام عەلی ئێف سەرۆکی ئازەربایجان دیدار و وتووێژی کرد .
حەوتەمین کۆبوونەوەی وڵاتانی دڵی ئاسیا ، ڕەوتی ئەستەمووڵ ، بەیانی ئەمڕۆ هەینی لەسەر تەوەرەی بەهێزکردنی ئاسیاش و پێوەندی لە ئەفغانستان و بە ئامادەبوونی 250 نوێنەر لە چل وڵات و ڕێکخراوەکانی نێونەتەوەیی لە باکووی پێتەختی کۆماری ئازەربایجان دەستی بەکار کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، محەممەد جەواد زەریف و ئیلهام عەلی ئێف لەم چاوپێکەوتنە سەبارەت بە پێوەندی دوولایەنە، هاوکاری سێ لایەنەی ئێران، تورکیا و کۆماری ئازەربایجان، بەرەنگار بوونەوەی هاوبەشی تیرۆریزم و توندڕەوی ، گەڵاڵەی هاوبەشی کەڵک وەرگرتن لە سەرچاوەکانی دەریای خەزەر، هاوکاری لەبارەی ئەفغانستان، گەیاندن و گواستنەوە و هەروەها درێژەی وتووێژەکانی سیاسی دوو لایەنە، باس و ڕاوێژیان کرد .
وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆکی ئازەربایجان لەم چاوپێکەوتنە بە ڕەزامەندی دەربڕین لە خێرایی پێشکەوتنی هاوکارییەکانی ئابووری، لەسەر دابین کردنی سەرچاوەکانی ماڵی پێویست بۆ ڕێگەی ئاسنی ڕەشت - ئەنقەرەش پێداگرییان کرد .
محەممەد جەواد زەریف هەروەها لەگەڵ مەولوود چاووش ئوغلو ، وەزیری دەرەوەی تورکیا دیداری کرد و سەبارەت بە پرسەکانی دوولایەنە و ناوچەیی وتووێژی کرد .
وەزیری دەرەوەی ئێران بڕیارە لەگەڵ ئەلمار محەممەد یارئۆڤ وەزیری دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان و خاجە محەممەد ئاسف وەزیری دەرەوەی پاکستانیش لە باکوو دیدار و وتووێژ بکات.