کانونی یه‌که‌م 04, 2017 13:38 Asia/Tehran
  • زەریف بەرەو مۆسکۆ وەڕێ کەوت

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی وەزیرانی پێنج وڵاتی قەراخی دەریای خەزەر بەرەو مۆسکۆ وەڕێ کەوت.

شاندێکی داگری کارناسانی سیاسی، مافەوانی، سنووری و بوارەکانی دیکەی هاوپەیوەند لەم گەشتەدا یاوەری موحەممەد جەوادی زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانن.

لە کۆبوونەوەی وەزیرانی کاروباری دەرەوەی پێنج وڵاتی قەراخی دەریای خەزەر بڕیار وایە بڕگەکانی بەرنووسی کۆنوانسیۆنی ڕژێمی مافەوانیی دەریای خەزەر، ڕێگاکانی یەکلا کردنەوەی کۆنوانسیۆنەکە و هەروەها ئامادە کردنی بەستێن بۆ دیاری کردنی بەرنامەو هەڵسەنگاندنی بەڵگەکان بە مەبەستی واژۆ کردن لە کۆبوونەوەی داهاتووی سەرۆک کۆمارانی وڵاتانی قەراخی دەریای خەزەر بخرێتە بەر باس و لێکدانەوە.

کۆبوونەوەی وەزیرانی کاروباری دەرەوەی پێنج وڵاتی قەراخی دەریای خەزەر  ڕۆژانی دووشەممەو سێ شەممە لە مۆسکۆدا بەڕێوە دەچێت. پێنج وڵاتی قەراخی دەریای خەزەر داگری ئێران، ڕووسیا، کۆماری ئازەربایجان ، تورکمەنستان و کازاخستانن.

سەرپەیڤ