کانونی یه‌که‌م 04, 2017 21:07 Asia/Tehran
  • زەریف: هیچ هێزێکی سەربازی دەرەکی ناتوانێ لەدەریای خەزەر جێگیر ببێ

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: بەپێی دانوستانە ئەنجامدراوەکان لەمەڕ کۆنوانسیۆنی دەریای خەزەر لەنێوان پێنج وڵاتی دەڤەری ئەو دەریایەو بەگوێرەی یەک لەو ڕێککەوتنانە، هیچ هێزێکی سەربازی دەرەوەیی ناتوانێ لە دەریای خەزەر جێگیر ببێ.

محەمەد جەوادی زەریف ئەمڕۆ دووشەممە لەمۆسکۆ ولەنێو پەیامنێراندا بەئاماژە بە بەڕێوەچوونی حەوتەمین دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی کەناریی دەریای خەزەر لە مۆسکۆ وتی: تائێستا ٤٩ دانیشتنی کارناسیی لەپەیوەندیی لەگەڵ ئەو بابەتە بەڕێوە چووەو رۆژی دووشەممەو سبەی سێ شەممە دانیشتنی وەزیرانی دەرەوە بۆ ئامادەکردنی کۆبوونەوەی سەرۆکان کە بڕیارە لە ئاستانەی پایتەختی قەزاقستان پێک بهێنرێ، بەڕێوە دەچێ.

وەزیری دەرەوەی ئێران بەئاماژە بەوەی کە تائێستا پێشکەوتنی شیاو ئەنجامی گرتووە لەمەڕ پرسی کۆنوانسیۆنی سیستەمی مافەوانیی دەریای خەزەر، وتی: لەپاڵ ئەو کۆنوانسیۆنە، ١٢ سەنەدیش ڕێککەوتنی لەسەرکراوە.

زەریف وتی: دانوستانی جیددی خەریکە ئەنجام دەگرێ هەتا ڕێککەوتن بکرێ لەسەر گشت پرسەکانی هاوپێوەند بە کۆنوانسیۆنی خەزەر لەنێوان پێنج وڵاتی کەناریی دەریای خەزەر و تائێستا لەزۆربەی بوارەکاندا ڕێککەوتن کراوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها وتی: پێنج وڵاتی کەناریی خەزەر لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کە لەمەڕ پرسی گەمییەوانی لەو دەریایە لەئاڵای پێنج وڵات کەڵک وەربگیردرێ.

وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەشداربوون لە دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی پێنج وڵاتی کەناریی دەریای خەزەر سەردانی مۆسکۆی کردووە. ئێران، ڕووسیا، کۆماری ئازەربایجان، تورکەمەنستان وقەزاقستان پێنج وڵاتی کەناریی دەریای خەزەرن.

سەرپەیڤ