کانونی یه‌که‌م 17, 2017 07:30 Asia/Tehran
  • زەریف: ئێران بە دژی  ئەمریکا ، بەلای ڕێکخراوی نەتەوەکانەوە سکاڵا بەرز دەکاتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران، پێی داگرت : کۆماری ئیسلامیی ئێران ئیدیعای نیکی هیلی نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان سەبارەت بە ڕادەست کردنی چەکەمەنی لەلایەن ئێرانەوە بۆ بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن، دەگوازێتەوە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، محەممەد جەواد زەریف  لە پەیامێک دا بۆ هەواڵدەریی ڕووسی سپوتنیک نووسی : کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دژی ئیدیعای  باسکراو لەلایەن ئەمریکا بۆ ڕێکخراوی نەتەوەکان سکاڵا بەرز دەکاتەوە  .

نیکی هێلی  ڕۆژی  پێنج شەممە بە ئامادەبوون لەبەرامبەر چەک و چۆڵگەلێک کە  ئیدیعای دەکرد  پارچەکانی مووشەکی ئێرانییە،  نومایشێکی پڕۆپاگەندەیی نوێی بەدژی ئێران  دەست پێکرد  .

هێلی  بێ ئاماژە دان بە داکۆکی چەکەمەنی بێ وێنەی واشینگتۆن لە عەرەبستان بۆ بوردومان کردنی خەڵکی ستەملێکراوی  یەمەن، ئێرانی بە تەیارکردنی بزووتنەوەی  ئەنساروڵڵای یەمەن بەمەبەستی پەلامار مووشەکی بۆسەر ڕیاز، تۆمەتبار کرد  .

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا لە مانگی مارسی 2015  دەستی داوەتە  دەستدرێژکاری سەربازی بۆسەر یەمەن و بایکۆتی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتە  .

شەڕخوازیی عەرەبستان و هاوپەیمانانی لەیەمەن  بووەتە  هۆی کوژران و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی  بەملوێنان یەمەنی  .

هاوپەیمانیی دەستدرێژکاری سعودی هەمووکات ئیدیعا دەکات ئێران چەکەمەن و مووشەکی خستوەتەبەردەستی  هێزی یەمەنی و بەم کارە بەناو لە بەردەم  چارەسەرکردنی قەیرانی  یەمەن لەمپەر دەنێتەوە.

بەڵام  کاربەدەستانی یەمەنی بەجاران  پێداگرییان کردووە  دەسەڵاتی بەرگریکارانەی سوپای ئەم وڵاتە بە تەواوەتی  خۆماڵییە  و سەرباری  بایکۆتی هەمەلایەنەی یەمەن لەلایەن  ڕژێمی سعودی، ئەم دەسەڵاتە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ  پەرە دەستێنێ.

ڕژێمی سعودی و ئەمریکا تائێستا لەبەر خۆڕاگری گەلی یەمەن نەیانتوانیوە  بگەنە ئامانجەکانی خۆیان لەم وڵاتە دا .

سەرپەیڤ