پارێزگاری تاران: هێزەکانی فریاگوزاری لە حاڵەتی ئامادەباشیدان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i319321-پارێزگاری_تاران_هێزەکانی_فریاگوزاری_لە_حاڵەتی_ئامادەباشیدان
"محەممەد حسێن موقیمی" پارێزگاری تاران سەر لە بەیانی پێنجشەممە پاش ڕوودانی بومەلەرزە لە تاران، رایگەیاند؛ هەموو هێزەکانی فریاگوزاری لە سەرانسەری پارێزگای تاران لە حاڵەتی ئامادەباشیدان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 21, 2017 08:16 Asia/Tehran
  • پارێزگاری تاران: هێزەکانی فریاگوزاری لە حاڵەتی ئامادەباشیدان

"محەممەد حسێن موقیمی" پارێزگاری تاران سەر لە بەیانی پێنجشەممە پاش ڕوودانی بومەلەرزە لە تاران، رایگەیاند؛ هەموو هێزەکانی فریاگوزاری لە سەرانسەری پارێزگای تاران لە حاڵەتی ئامادەباشیدان.

بە پێی ڕاپۆرتی پارس تودەی؛ بوومەلەرزەیەک بە تەوژمی ٥.٢ ڕیشتەر شەوی پێنجشەممە تاران و دەوروبەری ئەم شارەی هەژاند.

ئەم بوومەلەرزەیە کاتژمێر ٢٣:٢٧ بە کاتی ئێران لە قووڵایی ٧ کیلۆمەتریی زەویدا ڕووی داوە.

ناوەندی ئەم بوومەلەرزەیە ١٠ کیلۆمەتریی باشووری کەرەجی ناوەندی پارێزگای ئەلبورز لە دەوروبەری "ملارد" هەڵکەوتوو  لە ٤٠ کیلۆمەتریی ڕۆژاوای شاری تاران ڕاگەیەندراوە.

بە هۆی ئەم بومەلەرزەوە تا ئیستا دوو کەس بریندار بوونە.

"ئیسماعیل نەجار" سەرۆکی ڕێکخراوی بەڕێوەبەرایەتیی قەیرانی ئێران ڕایگەیاند؛ هەموو دام ودەزگەکانی فریاگوزاری، ئینتیزامی و ڕاژەکاری لە حاڵەتی ئامادەباشیدان.

ئەم بومەلەرزەیە هەلێکی تازەی بۆ دەرکەوتنی هەستی مرۆڤ دۆستیی شاروومەندانی تارانی ڕەخساند. زۆرێک لە تارانییەکان کە ئۆتۆمبیلەکەیان جێگای هەبوو ڕێگایان دا بەوەی کە کەسانی بێ ئۆتۆمبیڵ لە نێو ئۆتۆمبیلەکانیاندا بمێننەوە.

بەشی پێوەندییە گشتییەکانی بارەگای پیرۆزی ئیمام خومەینی (رە) بناغەدانەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش ڕایگەیاند:  شاروومەندان دەتوانن لەو حەرەمەدا بمێننەوە.

بە پێی ڕاگەیاندنی بەشی پێوەندییە گشتییەکانی بارەگای پیرۆزی ئیمام خومەینی (رە)  هەموو دەرک و دەروازەکانی حەرەم لە ٢٤ کاژێری شەوانەڕۆژدا کراوەیە و هەموو ئیمکاناتی گەرەم کەرەوەشی بۆ دابین کراوە.

وتەبێژی بەشگەی موخابەرات (بەدالە)ی ئێرانیش وتی: دوابەدوای ڕوودانی بومەلەرزە ڕەوشی پێوەندیی تەلەفوونیی لە پارێزگاکانی تاران و ئەلبوورز وێرای بەرز بوونەوەی ئاستی پێوەندییەکان تەواو ئاسایی و نۆرماڵە.

بە فەرمانی "مەسعوود سوڵتانی فەر" وەزیری وەزرش و لاوانی ئێرانیش دەرکی هەموو یانە و کۆمەڵە بینا وەرزشییەکانی تاران و ئەلبورز بۆ نیشتەجێ کردنی خەڵک کراوەیە.

جەلال مەلکی وتەبێژی ڕێکخراوی ئاگر کوژێنەوەی شاری تارانیش وتی: تا ئێستا هیچ راپۆرتێک سەبارەت بە ڕووداوێکی هاوپێوەند بەو بومەلەرزەیە ڕانەیەگەندراوە و ئاگرکوژێنەکان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان.