کاردانەوەی زەریف بەرامبەر پەسەند کرانی بڕیارنامەی قودس لە کۆمەڵی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی هەینی کاردانەوەی دەربڕی بەرامبەر دەنگی بەبڕشتانەی کۆمەڵی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان سەبارەت بە قودس .
ڕەشنووسی بڕیارنامەی قودس ڕۆژی پێنج شەممە لە کۆمەڵی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بە 128 دەنگی ئەرێ، نۆ دەنگی نا و 35 دەنگی بێ لایەن پەسەند کرا .
بە پێی ئەم بڕیارنامەیە، ڕێکخراوی نەتەوەکان قۆدس وەک پێتەختی ڕژێمی زایۆنیستی بە ڕەسمی ناناسێت.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر، محەممەد جەواد زەریف لە نێو تویتەرەکەی دا نووسی " نایەکی بەهێزی جیهانی بۆ هەڕەشە و مڵهۆڕییەکانی ڕژێمی ترەمپ لە ڕێکخراوی نەتەوەکان.
دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە پێداگری کرد بوو واشینگتۆن یارمەتی ماڵی خۆی بۆ ئەو وڵاتانەی کە لە کۆمەڵی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بەدژی بڕیاری ترەمپ دەنگ بدەن، دەپچڕێنێ.
کۆبوونەوەی ڕۆژی پێنج شەممەی کۆمەڵی گشتیی ڕ ێکخراوی نەتەوەکان دوابەدوای هەوڵی ئەمریکا بۆ ڤیتۆ کردنی بڕیارنامەی پێشنیارکراوی میسر سەبارەت بە قودس لە ئەنجومەنی ئاسایش بەڕێوە چوو .
ئەمریکا شەوی سێ شەممە سەرباری دەنگی ئەرێی چوار ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش بەرامبەر بڕیارنامەی پێشنیار کراوی میسر، ئەم بڕیارنامەیەی ڤیتۆ کرد .
لە ڕەشنووسی ئەم بڕیارنامەیە ڕاگەیەندراوە هەر بڕیار و هەوڵێک کە بە مەبەستی گۆڕینی شووناس، ڕەوش یان داڕشتی ئێستای شاری قودس بێ ، کاریگەری مافەوانی نەبێت و دەبێ بە پێی بڕیارنامەکانی هاوپێوەندی نەتەوەیەکگرتووەکان، هەڵبوەشێتەوە.
ئەم ڕەشنووسە هەروەها داوا لە هەموو وڵاتان دەکات بەپێی بڕیارنامەی 478ی ئەنجومەنی ئاسایش، دووری بکات لە دامەزرانی نوێنەرایەتی دیپلوماتیک، باڵوێزخانە و کونسوڵخانە لە قودس و وێڕای پێبەند بوونی بە بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش، هیچ کارێک بە پێچەوانەی ئەو بڕیارگەلە ئەنجام نەدات .
ترەمپ شەشەمی دیسەمبەر سەرباری نەیارەتی بەربڵاوی ناوچەیی و جیهانی ڕایگەیاند : واشینگتۆن قودس وەک پێتەختی ڕژێمی زایۆنیستی بەڕەسمی دەناسێ .
قودس کە مزگەوتی ئەقسا یەکەم ڕووگەی موسوڵمانانی تێدایە ، بەشی جیانەکراوەی فەلەستین و لە شوێنە گرینگەپیرۆزەکانی ئیسلام دێتە ئەژمار .
قودس لە ساڵی 1967ەوە لەلایەن ئیسرائیل داگیرکراوە.