پەیامی پیرۆزبایی زەریف بە بۆنەی لەدایک بوونی حەزرەتی مەسیح(ع)
کانونی یهکهم 24, 2017 08:19 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی یەکشەممە لە تویتەرەکەی دا ، گەیشتنی ساڵڕۆژی لە دایک بوونی حەزرەتی مەسیح(ع)، پەیام هێنەری ئاشتی و ساڵی نوێی زایینی ، پیرۆزبایی کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر، محەممەد جەواد زەریف لەنێو تویتەرەکەی دا نووسی : فریشتەکان بە مریەمیان وت کە خودا تۆی بە کەلیمەی خۆی مزگێنی دەدات کە ناوی مەسیحی (عیسا) کوڕی مریەمە کە لە دونیا و ئاخرەتدا بە ئابڕۆ و لە دەرگانەی خودا خۆشەویستە .سوره آل عمران، آیه ۴۵.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەش دا ، بۆ هەمووان هیوای شادی و ئاشتی خواست لە جەژنی لە دایک بوونی مەسیح دا و وتی هیوادارم لە ساڵی نوێی زایینی هەموان پەیامی جیهانیی ئاشتی حەزرەتی مەسیح(ع) وەربگرن.
بیست و پێنجەمی دیسەمبەری 2017، ساڵڕۆژی لەدایک بوونی پیرۆزی حەزرەتی عیسا مەسیح(ع)ە.