قەشەی مەزنی ئەرمەنییەکانی تاران : پەیڕەوانی ئایینە جۆربەجۆرەکان لە ئێران خاوەنی ئازادی یاسایین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i320039-قەشەی_مەزنی_ئەرمەنییەکانی_تاران_پەیڕەوانی_ئایینە_جۆربەجۆرەکان_لە_ئێران_خاوەنی_ئازادی_یاسایین
قەشەی مەزنی ئەرمەنییەکانی تاران وتی : پەیڕەوانی ئایینە جۆربەجۆرەکان، بەتایبەت ئایینەکانی ئیلاهی لە ئێران خاوەن ئەو ئازادییانەن کەلە یاسای بنەڕەتی دیاریکراوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 26, 2017 09:11 Asia/Tehran
  • قەشەی مەزنی  ئەرمەنییەکانی تاران : پەیڕەوانی ئایینە جۆربەجۆرەکان لە ئێران خاوەنی ئازادی یاسایین

قەشەی مەزنی ئەرمەنییەکانی تاران وتی : پەیڕەوانی ئایینە جۆربەجۆرەکان، بەتایبەت ئایینەکانی ئیلاهی لە ئێران خاوەن ئەو ئازادییانەن کەلە یاسای بنەڕەتی دیاریکراوە .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەبو سێرکیسیان   قەشەی  مەزنی ئەرمەنییەکانی تاران ڕۆژی سێ شەممە  بە بۆنەی لەدایک بوونی  عیسا مەسیح(ع)  لە نێو کۆڕی ئەندامانی ئەنجومەنی شاری تاران وتی : لەم ڕۆژە پیرۆزەدا جیهان زۆرتر لە هەر کاتێکی  تر پێویستی لە ئاشتی ، هێوری  و دۆستایەتی هەیە  .

سێرکیسیان  وتیشی : دامەزرانی  ئاشتی  لە جیهان بەستراوەتەوە بە هاتنەدی دادگەری و   هاتنەدی  مافی  بنپێکراوی  گەلان و مێژووش نیشان دەدا  کە ئاشتی و دادگەری تەنیا کاتێک  دەستە بەر دەکرێت  کە وتووێژ ، دۆستایەتی و ڕێزگرتنی بەرامبەر لەنێوان پەیڕەوانی ئایینەکانی ئیلاهی دامەزرێ .

قەسەی مەزنی ئەرمەنییەکانی تاران پێداگری کرد  :  مێژوویی  ئێران  سەنەدوبەڵگەی ئەم ڕاستەقینەیە کە دانیشتوانی ئەم سەرزەوینە هەرلە مێژە   پەیڕەوی هەرکام لە ئایینەکانی ئیلاهی کە بوونە، لە تەنیشت یەکتر ژیاون و چالاکییان  کردووە و بە هاوژینی ئاشتیانە و ڕێز و دۆستایەتی بەرامبەر  ڕ استبوونی ئایەتەکانی  کتێبی پیرۆزیان  سەلماندووە.

قەسەی مەزنی ئەرمەنییەکانی تاران هەروەها وتی :بڕیاری ناژیرانەی  سەرۆکی ئەمریکا بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە لە تەل ئەبیب بۆ بەیتولموقەدەس و سەرنج نەدان بە بڕیارنامەکان و یاساکانی نێودەوڵەتی ، جیهان و بەتایبەتی گەلانی ئاشتی خواز و دادگەر خوازی بەرەوڕووی  کێشەی جیددی کردووە.